نووسینی :شکار عومەر
پێشەکی : تەحسین حەمە غەریب
ئەم کتێبە شایستەیە کە بناسێنرێت، چونکە کتێبێکە قابلیەتی خوێندنەوەی هەیە، بەڵام وانازانم بۆ هەموان بەکەڵکی خوێندنەوە بێت. بە بۆچوونی من ئەم کتێبە بە کەڵکی دوو دەستە لە خوێنەر دێت (هەڵبەتەو بێشک دەبێ هەردوو دەستەکە خوێنەری عیرفان و ئەدەبیات بن).
دەستەی یەکەم: ئەوانەی شەیدای عیرفانن و هەمیشە بە تاسەوەن بۆ نووسینە عیرفانیەکان.
دەستەی دووەم: ئەوانەی ڕەخنەگری جددی عیرفانن.
ئەم کتێبە بە کەڵکی ئەو دوو جۆرە لە خوێنەر دێت چونکە بە خوێندنەوەی کتێبەکە چەندین خاڵی تایبەتیان لا گەڵاڵە دەبێت.
ئەوەی بۆ منی خوێنەر لەم کتێبەدا گرنگ بوو زیاتر ئەوە بوو کە نووسەر خۆی پاراستووە لە باسکردنی لایەنە سادەکانی ناو عیرفان و گرنگی بە بەشێک لە بابەتە گرنگەکانی کایەی عیرفان داوە، هەرچەندە نووسەر بە زمانێکی فیکری دەدوێت وەکو مامۆستا تەحسین لە پێشەکیەکەیدا دەڵێت (لە کوردیدا کتێبێک گشتگیرتر لەم کتێبە نەنووسراوە دەربارەی فەلسەفەی عیرفان) بەڵام نووسەر تا ئەوپەڕی هەوڵی سادەکردنەوەی بابەتەکەی داوە. کە من وائەزانم سادەکردنەوەی عیرفان کارێکی ئاسان نیە، بەڵام ئافەرین بۆ ئەم نووسەرە.
ناوەڕۆکی ئەم کتێبە:
1 پێشەکی تەحسین حمە غریب
2 پێشەکی نووسەر خۆی
3 ماناکانی عیرفان
4 پیرو شاگرد لە عیرفاندا
5 عیرفان و کۆمەڵگە
6 عیرفان و کایەکانی تر
7 عیرفان و شەڕی نەفس
8 عیرفان و پێکەوەژیان
ئەو بەشانەی سەرەوە هەریەکەیان بەئەندازەی پێویست ڕونکراونەتەوە، هەروەها هەر بابەتێکی فەرعیش هاتبێتە بەردەم نوسەر ئەوا خۆی لێ لانەداوە.
دەستخۆشی لە نوسەرو ناوەندی ساراش دەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە.