ناوی کتێب/لەقەرەشڵاخەوە بۆ سوئێد.(بەرگی یەکەم).
نووسینی/موحەممەد خزری.
بابەت/بیرەوەریی.
قەبارە/436لاپەڕە.
نووسەر بەزمانێکی زۆر جوان کۆمەڵێک بیرەوەریی منداڵی و هەرزەکاری و سەرەتای خەباتی خۆی لەڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا دەگێڕێتەوە.ئەوەی لەم کتێبەدا زۆر گرنگە نووسەر هەوڵدەدات هاوسەنگی بپارێزێت و هەرگیزیش هێرش ناکاتە سەرهیچ کەسێک.نووسەر زوو زوو ئاوڕێک لەژیانی پڕ لەناسۆر و چەرمەسەری خۆی دەداتەوە و ژیانی پڕ لەژانی ئازار بەدڵ دەگەیەنێت.ژیانی خەڵکانی شاروێران و ئاواییەکانی دەوروبەری لەسایەیی ستەمی دەسەڵاتی شاهانەدا مرۆڤ ئەحەپەسێنێت.زۆر ئازار و ژان لەم بیرەوەرییانەدا دەخرێنە بەرچاو.