سەختەڕێ؛ لە چەمی ڕەزانەوە تا تروپک
بیرەوەرییەکانی عەلی بچکۆل
چاپی یەکەم 2018 سلێمانی
هەموو کات وتنی ڕاستییەکان هەندێک لە بکەرەکان زویر دەکات، بەڵام ڕاستییەکان موڵکی نەتەوەیەکە بۆیە زۆر بەبێگەردی و ئەمانەتەوە گواستومنتەوە تاببێتە ئەرشیفی ساڵانیێکی مێژووی ئەم وڵاتە. گرنگە هەمووان قۆڵی لێهەڵماڵن و ڕاستییەکان وەک خۆیان باس بکەن، تاکەس نەتوانێت هەڵەکانی دوێنێ بە قارەمانێتی خۆی بگێڕێتەوە. ئەو ڕۆژگارانە بە هەڵە و سەروەرییەکانەوە هیی هەموومانن، بۆیە هەقە کەس لەباسکردنی ئەو ڕۆژگارانە دڵی گەرد نەگرێت، تا بەهەموومان ڕێ لە دووبارەبوونەوەی هەڵەکان بگرین و سەروەرییەکانیش وەک خۆیان لە مێژوودا بچەسپێنین.عەلی بچکۆل