دڵشاد جەلال محەمەد ئەمین
سلێمانی 2019
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی دڵشاد جەلالە، لەسەر ژیانی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی تەیب جەبار و کاریگەری ئەدەبی عەرەبی لەسەر شاعیر و باسکردنی بەرهەمە ڕەخنەییەکانی و دواتر خستەڕووی ناوەرۆک و بابەتە شیعرییەکانی. لێکۆڵینەوەکە لە سێ بەش و هەر بەشەش لەچەند تەوەرێک پێکهاتووە لەگەڵ پێشەکی و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە.
ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا نامەیەکی ماجستێرە، کە ساڵی 2017 پێشکەشی بەشی کوردی زانکۆی يوزنجول (وان-تورکيا) کراوە، بە شێوە زاری کرمانجی ژووروو و بە پیتی لاتينی، بەبێ دەستکاريکردن بە پلەی ناياب وەرگیراوە. [1]