دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بڕیارە لە یەککشەممەی داهاتووەوە 23ی کانونی یەکەم هەڵمەتی کوتان لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت: زیاتر لە یەک ملیۆن و 975 منداڵ دەکوترێن.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان چوارجار هەڵمەتی کوتان ئەنجامدەدرێت بەجۆرێک هەڵمەتەکە دوو جار لە وەرزی بەهارو دووجاریش لە وەرزی پایز.
عیماد مەعروف، بەڕیوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 23ی کانونی یەکەم چوارەمین هەڵمەتی کوتان دەستپێدەکات کە منداڵی تەمەن یەک ساڵ تا پێنج ساڵ دەگرێتەوە.
بەڕیوەبەری اگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی وتیشی: یەک ملیۆن و 975 هەزارو 18 منداڵ له و هەڵمەتەدا دەکوترێن بەجۆرێک #هەولێر#(606)هەزارو 351 و لە #سلێمانی# (248) هەزار و 392 منداڵ و لە پارێزگای #دهۆک#یش (242) هەزار و 775 منداڵ دەکوترێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەزارو 628 تیمی جیاوازی گەڕۆک و 372 سەرپەرشتیار له و هەڵمەتە بەشدار دەبن لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.[1]
#21-12-2018#