بەڕیوبەرایەتی گشتی پۆلیسی #سلێمانی# ئاماری 20 ڕۆژەی کارەکانیانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، کە لەو ماوەیەدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی 110 تۆمەتبار دەستگیرکراون لەسەر ڕووداوی جیاجیا.
ئەمڕۆ بەڕیوبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی بە لێدوانێکی چاپەمەنی ئاماری کاری 20 ڕۆژەی خۆی ڕاگەیاند، لێدوانەکە لەلایەن سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی خوێندرایەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا وتی: پۆلیسی نەهێشتنی تاون 29 تۆمەتباری دەستگیر کردووە، 15کە کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون،حەوت کەسیان لەسەر فریودانی خەڵک دەستگیر کراون، شەش کەسیش بە تۆمەتی دزی بۆری ئاو دەستگیرکراون.
هەروەها وتی: لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا لەلایەن مەفرەزەکانی یاریدەدەری بەرێوەبەری بۆ کاروباری قەزان 50 تۆمەتبار بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون، لە ناوەندی پۆلیسی ڕۆژئاوا شار، 13 تۆمەتباری لەسەر لێدانی بەئەنقەست دەستگیرکراوە، هەشت کەس بە تاوانەکانی فێڵکردن، ساختەکاری و بەدڕەوشتی دەستگیر کراون، سێ کەس بە تاوانی شەرەچەقۆ دەستگیرکراون، کە پێشتر فەرمانیان بۆ دەرچووە، سێ کەسی دیکەش بە تاوانی جودا گیراون.
لە بەشی پۆلیسی ناوشار - ڕۆژهەڵات دوو کەس بە تومەتی تەقەکردن دەستگیرکراون، 10 حاڵەتی بەهاناوەچوون و 77 حڵەتی جێبەجێکردنی فەرمانی گرتن هەبووە.
لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن: 123 حاڵەتی بەهاناوەچوون تۆمارکراوە، 9 حاڵەتی دەستبەسەرداگتنی ئوتومبێل تۆمارکراوه و دەستبەسەر دوو دەمانچەدا گیراوە.
لە بەشی پۆلیسی #چەمچەماڵ#:
لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە 29 تۆمەتبار بەتۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێکی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.
لە لێدوانەکە لەسەر پرسیاری ڕۆژنامە نووسان سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی چەمچەماڵ سەرکەوت ئەحمەد وتی: هاوسەری سێوان قادر، دەستگیرکراوە و لێکۆڵێنەوەکان بەردەوامن و چاوەڕی دۆسیەی پزیشکی دادوەری، نەخۆشخانە، پۆلیس، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و ئاگرکوژینەوەین تا دۆسیەکە بدەینە دادگا.[1]
#24-12-2018#