دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بارانبارینی ئەمساڵ نزیکدەبێتەوە لە تێکڕای بارانبارینی ساڵی ڕابردوو، دەڵێت: ئەمساڵ لە #سلێمانی# زۆترین باران باریوە.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئەمساڵ بەرارورد بە ساڵی ڕابردوو باران زۆرتر و زیاتر لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان باریوە و نزیکبووەتەوە لە تێکڕای بارانبارینی ساڵی ڕابردوو.
وتیشی: تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی کانوونی یەکەم لە #هەولێر#، 354،5 ملم بارن باریوە، پارساڵ تەنیا 66 ملم باران باریبوو، هەروەها لە سلێمانی 517 ملم باران باریوە، بەڵام پارساڵ تاوەکو ئەمکاتە تەنیا 118 ملم باران باریبوو، ئەمساڵ لە #دهۆک# 460 ملم باران باریوه و پارساڵ تەنیا 57 ملم بووە، هەروەها ئەمساڵ لە #کەرکووک# 243 ملم باران باریوه و ساڵی ڕابردوو 207 ملم، لە #هەڵەبجە#ش ئەمساڵ 442 ملم باران باریوه و ساڵی پار 81،4 ملم باران باریبوو.
فازڵ ئیبراهیم، ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکاتەوه و لەئێستا بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دەستپێکردووەتەوه و ئەمشه و دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجه و تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 31ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.[1]
#30-12-2018#