ميوانی ماڵی خۆيەتی
ميوان ئەوەيە کە بچێتە ماڵێکيتر و خانەخوێی هەبێت ئينجا ئەگەر کەسێک زۆر گەڕۆک و ماڵانگەڕ بێت ئه و ماڵ و ئه و ماڵ بکات يان بەهۆی کاروکاسبيەوە هەر ڕۆژەی لەشوێنێک بێت يان بەکاروباری فەرمانگە و دەوڵەتداری هەر جارەی لە وڵات و شوێن و ناوچەيەک بێت به و کاسانە دەوترێت(ميوانی ماڵی خۆيەتی) واتە کەم وا ڕێک دەکەوێت لەماڵ بێت کە لەماڵيش بێت لەبەر کەم لەماڵ بونەکەی وەک ميوان بێت وايە.