دواڕۆژ، سامان قوبادی
بەپێی ئامارێکی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، تا مانگی 8ی ئەمساڵ 47 هەزار و 487 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا، ڕێژەکەش تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ نزیکەی 70 هەزار هاووڵاتی زیادیکردووە.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەسەرەتای شەڕی #داعش#ەوە تا مانگی 6ی ئەمساڵ 555 هەزار و 735 هاووڵاتی عێراقی کۆچیان کردووە بۆ 47 وڵاتی ئەوروپا کە 35%ی لە چینی گەنجانن.
لە بارەی ژمارەی ئه و هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستانیان بەره و ئەوروپا بەجێهێشتووە، ناوبراو وتی: تا مانگی 8ی ئەمساڵ 47 هەزار و 487 کەس هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، ڕێژەکەش تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ نزیکەی 70 هەزار کۆچبەر زیادیکردووە.
سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: له و ژمارەیەی کۆچبەران 274 هاووڵاتی عێراقی بەڕێگەی جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە و 144ی دیکەش بێسەروشوێنن، هەر بەپێی ئامارەکان 64یان خەڵکی هەرێمی کوردستانن کە گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەیان ژن و منداڵن.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#31-12-2018#