رووپێوییەکی ڕێکخراوی یونیسێف دەریخستووە ژمارەی مردنی منداڵانی تازەلەدایکبوو لەنێوان ساڵانی 2011 - 2018 لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە.
بەگوێرەی ڕووپێویەکی نوێی ڕێکخراوی یونیسێف کە بۆ ڕووداو نێردراوە لە ساڵی 2011-2018 ڕێژەی مردنی منداڵان کەمبووەتەوە و ڕێژەکە لە کوردستان بەراورد بە عێراق کەمترە.
لە ڕووپێویییەکەدا هاتووە مردنی منداڵان لە تەمەنی کەمتر لە 1 مانگ لە کوردستان 5% کەمترە بە بەراورد بە عێراق، هەروەها ڕێژەی مردنی منداڵانی کەمتر لە ساڵێک 3% لە کوردستان بە بەراورد بە عێراق کەمترە.
مردنی منداڵانی تازەلەدایکبوو لە ساڵی 2011 لە عێراق بەمشێوەیە بوو:
%2ی منداڵانی <1 مانگ دەمردن
%1.2ی منداڵانی 1-11 مانگ دەمردن
مردنی منداڵانی تازەلەدایکبوو لە ساڵی 2018 لە عێراق بەمشێوەیە بوو:
%1.5ی منداڵانی <1 مانگ مردن
%0.8ی منداڵانی 1-11 مانگ مردن
مردنی منداڵانی تازەلەدایکبوو لە ساڵی 2011 لە کوردستان بەمشێوەیە بوو:
%2.1ی منداڵانی <1 مانگ مردن
%0.7ی منداڵانی 1-11 مانگ مردن
مردنی منداڵانی تازەلەدایکبوو لە ساڵی 2018 لە کوردستان بەمشێوەیە بوو:
%1ی منداڵانی <1 مانگ مردن
%0.5ی منداڵانی 1-11 مانگ مردن[1]
#30-12-2018#