بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، خواستی هاونیشتمانییان لەسەر کارەبا بۆ دووهێندە زیادیکردووە، بۆیە پێدانی کارەبا کەمتر بووەتەوە.
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند لە 20-12-2018ەوە بەهۆی نزبوونەوەی پلەی گەرما، خواستی هاونیشمانییان لەسەر کارەبا بۆ دووهێندە زیادیکردووە. لە خراپترین دۆخدا ڕۆژانە هەشت کاژێر کارەبا و لەکاتی دیکەشدا 13 کاژێر کارەبای نیشتمانی دراوەتە هاونیشتمانییان، بەڵام ئێستا بەهۆی زۆری خواست لەسەر بەکارهێنانی، 10 بۆ 11 کاژێر کارەبا بە هاونیشتمانییان دەدرێت.
ئومێد ئەحمەد جەخت دەکاتەوە لەوەی ئێستا دوو هەزار و 550 بۆ دوو هەزار و 800 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنین، بەڵام خواستنی هاونیشتمانییان لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ شەش هەزار و 100 مێگاوات بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان، باسیشی لەوەکرد، هەندێک گرفتی تەکنیکیان هەبووە لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا بەتایبەت بۆ #دهۆک#، بەڵام بە دابینکردنی گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا لە دهۆک، ئەو کێشەیەمان چارەسەرکردووە.[1]
#02-01-2019#