وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر قەبارەی وەبەرهێنان دوای قەیرانی دارایی و شەری #داعش# ڕاگەیاندو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ساڵی 2018 بۆ وەبەرهێنەران ساڵێکی سەخت بوو و لەسنووری پارێزگای #سلێمانی#ش کەمترین وەبەرهێنان ئەنجامدراوە.
مەلا یاسین وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان له و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وتی: لەساڵی 2018 دا زیاتر لە 70 ملیار دۆلار مۆڵەت دراوە بە وەبەرهێنەران، بەڵام له و ڕێژەیە 13 ملیار دۆلار هەڵوەشاوەتەوە، هەروەها یەک لەسەر سێی ئه و ڕێژەیەش نەکەوتونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و یەک لەسەر سێی دیکەش خزمەتی ژێرخانی ئابووریان کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا یەک لەسەر سێی ئه و بڕە پارەیەش بەهۆی قەیرانەوە شکستیان هێناوە.
وتیشی: لە ئەمساڵدا بەگشتی لە هەرێمی کوردستان لە 13 سێکتەردا 933 مۆڵەتی پرۆژە وەرگیراوە کە 742 پرۆژەیان لە لایەن کۆمپانیا خۆماڵییەکانەوە جێبەجێدەکرێن و هەروەها 49 پرۆژەش لە لایەن کۆمپانیان هاوبەشەکانی هەرێم و بیانی جێبەجێدەکرێن و 45 پرۆژەش لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە جێبەجێدەکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ئەمساڵدا 124 مۆڵەتی پرۆژە هەڵوەشاوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشترش 113 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵوەشابوەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە #هەولێر# 160 پرۆژە جێبەجێکراوه و لە سلێمانیش 122 پرۆژە جێبەجێکراوه و لە #دهۆک#یش 82 پرۆژە جێبەجێکراوە.وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەوەشی نەشاردەوە، کە ساڵی 2018 5 مۆڵەت تەنها لەپارێزگای هەولێر و 135 مۆڵەتی دیکەش وەرگیراون، لەبەرامبەردا لە ساڵی 2013 وە تا ساڵی ئەمساڵ 78 مۆڵەت هەڵوەشاوەتەوە کە سەرجەم مۆڵەتەکان لە پارێزگای سلێمانیین و هیچ کام لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکی تێدانیە.
وتیشی: لە سێ ساڵی ڕابردوودا وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی پاشەکشێی زۆری بە خۆیەوە بینیوە وەبەرهێنان -02% لە ئێستاشدا کەمترێن وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی دەکرێت، کە بەداخەوە لەپێشتردا پارێزگای سلێمانی لە زۆربەی سێکتەرەکاندا پێشەنگی شارەکانی دیکەی عیراق بووه و لەئێستادا بەهیچ شێوەیەک بایەخ بە وەبەرهێنان لە سلێمانی نادرێت.
مەلا یاسین لە کۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەی خستەڕوو: پاشەکشێی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی هۆکاری زۆری هەیە و پێویستە کاربەدەستان بەجدی ئه و مەترسییە لەم پارێزگایە وەربگرن و هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکان بدەن، بەتایبەت لە ڕووی کەمکردنەوەی ڕۆتین و بارودۆخی سیاسی پارێزگای سلێمانی و لەگەڵ ئەوەشدا لێپرسینەوە لە وەبەرهێنەران لە پارێزگای سلێمانی بە بەراوورد بە پارێزگای هەولێر کەمترە، ئەمەش خاڵێکە پێویستە کاربەدەستانی پارێزگای سلێمانی کاری لەسەر بکەن.[1]
#30-12-2018#