کۆمەڵە شیعر
2010
حسێن شەبەق
شاعیری ڕێگای ئازادی مرۆڤایەتی و کوردستان، خاوەن خامەیەک کە وشەکانی گوڵاوی وەنەوشەی کێوەکانی ڕۆژەهەڵات دەپژێنێن. وا وێنای خاکی نیشتیمان دەکا، کامیرابەدەستێکی لێزانە بۆ خۆێ:
زستان کچۆڵەیەکی گوڵگۆنا زەردی دڵ ڕەنجاو بوو
لاواز لاواز نازی چاوی لە ناو خەودا ئەوق مابوو
لا 156 شنەی یادی هاوڕییەتی
شەبەق پێشمەرگەیەکی شار و شاخ، ئاشقێکی کۆسارەکانی قەندیل، دواتر ئاوارەیەکی وڵاتی شەختە(نەرویژ)، هۆنەرێک کە لە هەر شوێنێک جوانییەکی دیبێ، وێنای کردووە.
لە نەخەشەکێشانی شۆڕشگێراندا وا ئێژێ:
ئەتۆ خۆر و
ئەمن خاکم
سەرگەردانی دەوری پاتم
شنەی یادی هاوڕییەتی لا 42
ئەو ئیدی ئاشقی خاکی ڕۆژەهەڵاتە:
من شەپۆلی هەوای تازەم
بەهار لە دڵی مندا دەپشکوێ
من شەبەقی ڕۆژهەڵاتم
هەتاو لە ناو لەپی دەستی مندا هەڵدێ
شنەی یادی هاوڕییەتی لا 142
شنەی یادی هاوڕییەتی چاپی 2000
ئاسۆ بیارەیی
30ی دیسەمبەری 2018