رۆژی 7/12/ 2018 کەسێک بەناوی (شۆرش خراسانە) لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا لە فەیس بووک باسی لەوە کرد کە گروپی عبدللەی موهتەدی لە ساڵی 2005 دا، لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی ئەو تاقمە، بەرنامەی تیرۆرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕابەریی ئەوکاتەی حزبی حکمەتیستیان، داڕشتبوو کە بۆ بەجێگەیاندنی کاروباری حزبی و ڕێکخراوەیی لەو شارە بوون، داواشیان لە ناوبراو کردبوو کە بەرنامەی تیرۆرکردنەکە جێبەجێ بکات. یەکێک لە ڕابەری حزبی حکمەتیست کە لەوکاتەدا لە #سلێمانی# دەبێت ڕەحمانی حسین زادە بووە.
بێگومان ئەمە یەکەم هەوڵی تیرۆریستانەی ئەو باندە نەتەوەپەرستە چەقۆکێشە نیە دژی کۆمۆنیستەکانی کوردستانی ئێران و نەیارانی سیاسی خۆیان، بەڵکو لە دەورانی جیابوونەوەیان لە کۆمەڵە/ حزبی کۆمۆنیستی ئێران، هەوڵی تیرۆرکردنی ئیبراهیمی عەلیزادەو ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕابەری کۆمەڵەیان دابوو، دواتریش بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی کارەساتێک بخوڵقێنن و بەزەبری چەک، هەروەکو پیشەی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی ناسیۆنالیزمی کورد، کە کێشەی سیاسی نێوانیان بە شەڕ و چەک و تیرۆر یەکلایی دەکەنەوە، هەوڵیان دا پاکسازی نەیارانی خۆیان بکەن لەناو کۆمەڵەدا، کە ئەو پیلانەش سەری نەگرت!
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەم هەوڵە تیرۆریستیانەی گروپەکەی عبدللەی موهتەدی لەدژی حزبی حکمەتیست و ئەحزابی سیاسی ئێران بە توندی سەرکۆنەو شەرمەزار دەکەین و هاوکات کرێکاران و کۆمۆنیستەکانی کوردستانی عێراق عێراق لەم پیلانە قێزەونە ئاگادار دەکەینەوە و بانگەوازی سەرجەم ڕێکخراوو لایەنە سیاسی و کۆمۆنیست و ئازادیخوازەکان دەکەین کە ئەم پیلانە چەپەڵە سەرکۆنەو شەرمەزار بکەن!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#29-12-2018#
عرفان کریم
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان