چوێلەکە لەخەرمانی زيز بوو، تەغارێکی زياد کرد
چۆلەکە باڵندەيەکی بچوکە و زۆر ناويتريشی هەيە وەک(کێشکە و پاساری و چۆلەکە) وتراويشە(چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت) واتە بچوک و بێ کێشە، ئەوباڵندەيە دانەوێڵە خۆرە، بەتايبەت(گەنم) بۆيە له و ئيديۆمە لە(خەرمان زيز)بوون هاتووە خەرمان حاسڵاتی دوای شەن و کەوی خەرمانە، تەغار-يش پێوانێکە بريتيە لە چوار ڕبە گەنم، مەبەست له و ئيديۆمە ئەوەيە چوێلەکە خۆی هەيە تا کاری له و شێوەيە بکات واتە بەهەند وەرنەگرتنی زيزبوونی بێ دەسەڵاتان.