یەک لەهەرێمەکانی شارۆچکەی #مەزرا#ی پارێزگای #خارپێت# - #ئەلعەزیز#ی باکووری کوردستانە. ناوەکەی بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە و لە (2000 ساڵ پ.ز) ئاوەدان کراوەتەوە. دوورییەکەی لە مەزراوە 78 کم، ڕووبەری زەوییەکەی 939کم2. ژمارەی دانیشتوانی بە گشتی نزیکەی 20.600 کەسە.
ناوچەکە بەزۆری شاخاوییە و کەمتر بۆ چاندن گونجاوە.
لەڕووی مێژووییەوە (ئاشوورییەکان، مادەکان، میتانییەکان، ڕۆمەکان،میرەکودەکان و عوسمانییەکان فەرمانڕەوایی مادەنیان کردووە.
لەسەردەمی عوسمانییەکان، هەندێ جار بە ناوچەی #کەبان# و هەندێجاریش بە #ئامەد#ەوە لکێنراوە.
لەسەردەمی دەوڵەتی تورکیادا ساڵی 1927 بووە بە هەرێم،دوای ئەو ساڵە جارێکی دیکە کراوەتەوە بە ناوچە و بە شارۆچکەی مەزراوە گرێدراوە.