دەستەی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) ڕایگەیاند، لە 3 مانگدا زیاتر لە 123 چالاکییان ئەنجامداوە و زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل و کارگە و کۆگا ئاگریان تێبەردراوە.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆرشگێڕ ئاماری چالاکییەکانی 3 مانگی بڵاوکردەوەبزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و بزووتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ ئاماری چالاکییەکانی 3 مانگیان بڵاوکردەوە، کە چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەریهڵدە – ڕاپەڕە دا بەڕێوەچوون.
رایانگەیاندووە، لەو 3 مانگەدا زیاتر لە 123 چالاکییان ئەنجامداوە. ڕاشیانگەیاندووە، ژیانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوان هێڵی سوورە.
رێبەر ئاپۆ هۆکار و سەرچاوەی ژیانمانە
لە ڕاگەیاندراوەکەی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێردا هاتووە:
ئێمەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ لە دژی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ڕێبەرایەتیمان و گەل و بزووتنەوەکەمان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەریهڵدە (راپەڕە)دا لە 3 مانگی کۆتایی 2018، واتە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا لە تورکیا و کوردستان زیاتر لە 123 چالاکیمان ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەدا ئۆتۆمبێل و کارگەکان کرانە ئامانج و سوتێنران و بەو هۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە هاوکارەکانی دەوڵەت و دوژمنان گەیەندرا.
ئاکەپەی فاشیست و چەتەکانی بۆ ئەوەی ئەو چالاکییانە بشارنەوە شێوازی سەپاندنی گوشار و زوڵمیان خستووەتەکار. ئەمساڵ زیانی زۆریان لێدرا و ئەو زیانانە بە هیچ شێوەیەک لە ڕاگەیاندنەکانیدا باسی نەکرا و بڵاونەکرانەوە.
دەبێت کۆماری تورکیا و هێزە ئیمپریالیستەکان بە باشی لەوە تێبگەن، کە ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە، چونکە هۆکار و سەرچاوەی ژیانمانە. تاوەکو گۆشەگیری و هێرشەکان لە دژی ڕێبەرایەتیمان و گەلەکەمان کۆتایی پێنەهێنرێت ئەوا چالاکییەکانمان زیاتر و بەرفراوانتر دەبن. لەمساڵی تێکۆشاندا، ساڵی 2019 دەبێتە ساڵی ئازادی، ساڵی پووچەڵکردنەوەی هێرشە پاکتاوکارانەکان و پەلامارەکانیان بۆ سڕینەوە لە ناوبردن و دەشبێتە ساڵی ئازایەتی و ئیرادە.
ئامارەکان
لە بارەی چالاکییەکانەوە ڕاگەیەندراوە:
ژمارەی دوژمنی بریندار (پۆلیس، پاسەوان و... هتد) 13
لە چالاکییەکانی ئاگرتێبەردان و سوتاندنی ئۆتۆمبێل دا 70 ئۆتۆمبێل سوتێنران.
لە چالاکییەکانی ئاگرتێبەردان و سوتاندنی کارگەکاندا 20 کارگە سوتێران.
لە چالاکییەکانی سوتاندن و ئاگرتێبەردانی شوێنی کاردا، 17 شوێنی کار سوتێران.
لە چالاکییەکانی ئاگرتێبەردان و سوتاندنی کۆگا و عەمبارەکاندا، 6 کۆگا و عەمبار سوتێنران.
13 چالاکیی بۆمبی دەنگ ئەنجامدران.
بە فیشەکە شێتە دەیان چالاکی ئەنجامدران.
2 ئۆتۆمبێلی دوژمن گورزیان لێدرا.
2 هاوکاری دەوڵەت سزا دران.
2 کارگەی ڕستن و چنین زیانی پێگەیەندرا.
هێرش لە دژی فاشیستەکان و 10 کاروانی ئۆتۆمبێلیان ئەنجامدرا.
2 چالاکی لە دژی شوینەکانی لەشفرۆشی و ماددەهۆشبەرەکان ئەنجامدران.
16 چالاکیی هەڵکردن و دانانی پۆستەر و وێنە و لافیتە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراو و نووسینی دروشم ئەنجامدران.[1]
#05-01-2019#