ناو: چیمەن
ناوی باوک: مورشید مەلاشێخە
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: شاری #هەولێر#
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ڕۆژی شەهیدبوون: #14-11-1987#
$ژیاننامە$
چیمەن مورشید مەلا شێخە لە ساڵی 1956 لە شارۆچکەی (شەقڵاوە) لە دایکبووە، پیشەی مامۆستای قوتابخانە بووە، سەرەتای مامۆستایەتى لە قوتابخانەی گوندی (سوورسوورە) دەبێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ناو شارۆچکەی (شەقلاوە) (محەمەد ئەمین حاجی زوبێر) دەبێتە هاوسەری ناوبراو و خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەکانی (رابەر محەمەد – دانەر محەمەد) و یەک کچ بە ناوی (بنارمحەمەد) هەبووە.
$خەباتنامە$
چیمەن مورشید بەهۆی خوێندەواری و نزیکی لە یەکێتی قوتابییانی کوردستان هەر زوو دەبێتە جێگەی متمانەی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە، لە ساڵی 1980 لەنێوان هەریەکە لە (ئەحمەد زەخۆک- ئەحمەد دەروێش- سەرباز عەلی ڕەشید-محەمەد عەلی ئۆمەر- نەبەز قادر) ەوە دەبێتە نووسەر و هاوکاری گەیاندنی نووسراوەکان دەکات، کۆی ئەو ساڵانەى مامۆستا بووە، ڕۆڵی باڵای هەبووە لە پێدانی زانیاریی ناو قوتابخانەکانی شارۆچکەی شەقڵاوە بە ڕێکخستن و هێزەکانى پێشمەرگە.
لە ساڵی 1987 مەفرەزەیەکی پێشمەرگە دەچنە گەڕەکی (کریکۆر) و زەبرێکی کوشندە لە هێزی دوژمن دەدەن وناوبراو داڵدەى ئەو مەفرەزەیە دەدا، بەو هۆیەوە ڕژێمی بەعس خانووەکەی بەسەردا دەتەقێننەوە و بە سەختی بریندار دەبێت، دوای 15 ڕۆژ لە برینداری لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی شەهید دەبێت.[1]