لەبەرئەوەی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان بۆ دەسەڵاتی خۆجێی و چەسپاندنی دیموکراتی گرینگن، بەتایبەت بۆ کوردان گرینگتریشن، هەڵبژاردنی 31ی مارس بەهۆی چەند هۆکارێک کە لە خوارەوە باسمان کردووە، گرینگی زیاتریان پەیدا کردووە:
1. دوای گۆڕینی سیستەمی تورکیا بۆ سەرۆکایەتی، بەئاشکرا دیارە کە پەرلەمان گورزی پێکەوتووە و لەگەڵیدا گرینگی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێیەکان زیاتر بووە.
2. دەسەڵاتدار، ئۆپۆزسیۆن و پارتییەسیاسییەکانی تورکیا بە پلان و بەرنامە کار لەسەر دۆزی گەلەکەمان دەکەن و دەیانەوێت لە مێشکی گەلدا هەندێک تێگەیشتنی چەوت بچەسپێنن. ئەوان دەیانەوێت ئه و تێگەیشتنە لای گەلەکەمان دروست بکەن کە؛ (ئەگەر بچینە سەر سندووقەکان یان نەچین، هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت. بە هەر شێوەیەک بێت، لە شارەوانییەکان قەیووم دادەمەزرێنرێت.) به و تێگەیشتنە هەڵەیە دەیانەوێت گەلەکەمان لە سیاسەت سارد بکەنەوە، به و تێڕوانینە چەوتانە گەلەکەمان بە ئامانج دەگرن.
3. سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دەربارەی کوردان و هەڵبژاردنی خۆجێی لە کوردستان دەڵێت؛ (ئەگەر کوردان جارێکی دیکە دەسەڵاتدارەتیی خۆجێیی لە دەستی قەیوومەکان دەربێنن، داواکارییەکانی ئەوان زیاتر دەبن. ئەمەش تورکیا بە ئاقارێکی دیکەدا دەبات. بۆ ئەوەی ڕێ لەوە بگرین پێویستە عەشیرەتەکان بجوڵێنین.) هەروەها باخچەلی دەڵێت، با کورد لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بێنن، با مەهەپەش لە هەڵبژاردندا شکست بێنێت، بەڵام با دەوڵەتی تورک شکست نەهێنێت.
4. دوای ئەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی چەسپا، دەسەڵاتدارەتیی ئاکەپە و ڕژێمی تورکیا تەنیا بووەتە هی پیاوێک. بۆ ئەوەی بتوانین بە هەڵبژاردنە ڕەواکان و ئیرادەی گەل ئەم پڕۆسەیە تێپەڕێنین، دەبێ بتوانین هاوپەیمانەتیی زۆر بەرفرەوان لە کوردستان پێکبێنین. لەبەرئەوە ئێمە هاوپەیمانەتیمان لە کوردستان، تورکیا و جیهان بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین؛
- ئێمە وەک ئه و بزووتنەوە و پارتییەکوردستانییانەی کە لە خوارەوە ئیمزامان کردووە، لەژێر چەتری #هەدەپە#دا، بۆ هەڵبژاردنی خۆجێی هاوپەیمانەتیی خۆمان ڕادەگەیەنین.
- هاوپەیمانەتیی جومهور کە دەیەوێت جارێکی دیکە دەست بەسەر ئیرادەی گەلەکەماندا بگرێت، بە درووشمی (با کورد شکست بێنێت) سیاسەت دەکات. لە بەرانبەر ئەم تێڕوانینە ئێمە دەڵێین (با هاوپەیمانەتیی هەڵبژاردنی کوردستانی و گەلەکەمان سەرکەوێت، با پارتییەکانمان سەرکەون.) بەم هەڵوێستانە دەمانەوێت دەرفەت و دەستکەوتی باش بەدەستبێنین.
- بە هاوپەیمانەتیی هەڵبژاردنی خۆجێیی کوردستان، ئێمە دەمانەوێت سیاسەتی سیڤیل - دیموکراتیک بەهێز بکەین، بۆ ئه و مەبەستەش ئێمە بە باوەڕەوە تێدەکۆشین. گرنگترین شت ئەوەیە بەها نەتەوەییەکانی گەلەکەمان بپارێزین و لەسەر بنەمایەکی سیڤیل - دیموکراتیکدا لە بەرانبەر ئه و هێرشانە بوەستینەوە کە لەسەر گەلەکەمان هەن.
- لە هاوپەیمانەتیی هەڵبژاردنی خۆجێیدا بزووتنەوە و پارتییەکانمان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەنێو گەلەکەماندا کولتووری هاوکاریی نەتەوەیی - دیموکراتیک بەره و پێش دەبەن. دەمانەوێت لە هەڵبژاردنی خۆجێییدا ئه و تێڕوانینە هەڵانەی کە تا ئێستا لەنێو کورداندا بڵاوبوونەتەوە، کە دەگوترێت (کورد ناتوانن پێکەوە هاوپەیمانەتی بکەن) بشکێنین و بە گوێرەی ویستی گەلەکەمان مامەڵە بکەین.
- لە هاوپەیمانەتیی جومهور (ئاکەپە - مەهەپە)دا هاتووە؛ (لەپێناو ئایندەی دەوڵەتەکەمان هاوپەیمانەتی دەکەین، هۆکارێک نییە کە ئێمە لە یەکتر عاجز بین، لەبەر ئەوە هاوپەیمانەتی دروست دەکەین و ڕێکدەکەوین.) ئێمەش وەک بزووتنەوە و پارتییەکانی کوردان ناکۆکی و جیاوازییەکانمان بەلاوەدەنێین و لەسەر بەها هاوبەشەکانی کوردان هاوپەیمانەتیی خۆمان بۆ هەڵبژاردنەخۆجێیەکان ڕادەگەیەنین.
- گرینگترین شتیش ئەوەیە، ویستی کوردان کە ئەمڕۆ هەموو گەلەکەمان دەکاتە یەک، یاخوود تێکۆشان لەپێناو مافی چارەنووسی نەتەوەکەمان و پەروەردە و فێربوون بە زمانی دایکی، ئێمە کۆدەکاتەوە. لەم سۆنگەیەوە ئێمە لە شارەوانییەکاندا هەڵوێستێکی نەتەوەیی - دیموکراتیک پێشدەخەین. لە بواری خۆجێیدا دەمانەوێت خزمەتی گەلەکەمان بکەین.
- ئێمە ڕێز لە ئیرادەی ئه و کوردانە دەگرین کە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا لە دەرەوەی هاوپەیمانەتیی ئێمە مامەڵە دەکەن، هەڵوێستی ئەوان بە مافێکی دیموکراتی دەزانین. بەڵام لەم هەلومەرجەدا کە بەکورتی لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کردووە، دەمانەوێت لە هەڵبژاردنی 31ی مارسدا کورد بە یەک هاوپەیمانەتی و پێکەوە بەشداری بکەن. بەشداربوونی کوردان بە ڕێککەوتن و پێکەوە، گرینگییەکی مێژوویی هەیە و لە بەرژەوەندیی گەلەکەماندایە. ئێمە هەتا دوایین سات بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی یەکڕیزی و هاوپەیمانەتیی کوردان دەپارێزین، بانگی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و بانگی ئه و هەڤاڵانە دەکەین کە بەشدار بن لەم هاوپەیمانەتییەمان.
- هەروەها بە گرینگی دەزانین کە هەدەپە لە هەڵبژاردنی خۆجێیدا لەگەڵ هێزەدیموکراتییەکانی تورکیا هاوپەیمانەتیی بەرفرەوان دروست بکات.
بەڕێزەوە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین
باوەڕمان وایە کە سەردەکەوین
گەلەکەمان\گەلانی ئێمە سەردەکەون
هاوپەیمانەتیی ئێمە سەردەکەوێت
ئێمە سەردەکەوین
حەرەکەتی ئیسلامیی کوردستان (AZADÎ)
پارتیی هەرێمەدیموکراتییەکان (DBP)
کۆمەڵەی کوردی دیموکرات و شۆڕشگێڕ (DDKD)
پارتیی دیموکراتیی گەلان (HDP)
پارتیی ئازادی و مرۆڤ (PİA)
پارتیی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP)
پلاتفۆڕمی دیموکراتیی کوردستان (PDK)
پارتیی دیموکراتیی کوردستان - تورکیا (PDK-T)
#07-01-2019#