لەساڵی 1969 لە دایکبووە. لە ساڵانی 1986 – 1990 لە زانکۆی سەلاحەدینی #هەولێر# بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی تەواوکردووە بەپلەی زۆر باش.
لەدوای ڕاپەڕین بۆتە مامۆستا و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
لەکۆتایی ساڵانی هەشتاکاندا دەستی کردووە بە نوسین و یەکەم بابەتی کە بریتی بووە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی ڕەخنەیی لە ڕۆژنامەی #ئاسۆ# لە ژمارە 52 لە ساڵی 1990 بڵاوکردۆتەوە.
لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی بیست و بەدواوە کاری ڕۆژنامە نووسی کردووە.
ماوەی چەند ساڵێک سەرنووسەری ڕۆژنامەی #ڕۆژی گەل# بووە.
ماوەی چەند ساڵێکیش جێگری سەرنووسەری ڕۆژنامەی #هاوبیر# بووە.
ماوەی چەند ساڵێکیش ئەندامی دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی #ئامانج# بووە.
نوسەرێکی بەردەوامی ڕۆژنامە ئەهلیە بەناوبانگەکان بووە وەک ڕۆژنامەی #هاوڵاتی# و #ئاوێنە#.
لەچەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا بابەتی سیاسی و پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و مافی ژنان و مناڵان بڵاوکردۆتەوە.
لە شەڕی ناوخۆی حیزبەکانی دەسەڵات، ڕەخنەگرێکی جدی بووە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەندیکای نێودەوڵەتییە.
لەدوای ڕوخاندنی #بەعس# لە 2003 چالاکوانێکی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بووە.
لە ساڵی 2014 تاوەکو 2018 چ بە نوسین چ بە بەشداری کردن پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان بووە.
سەرجەم ئه و دروشم و وتانەی لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایاندا وتراون هەمووی ئەرشیف کردووه و پاراستوویەتی.
تاوەکو ئێستا سێ کتێبی لەسەر پەروەردە بڵاوکردۆتەوە بەناوی:
1 لەبارەی پەروەردەوە ساڵی 2003
2 پەروەرده و گۆڕین 2008
3 وتارە پەروەردەییەکان 2011
چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام دراوە وەک ڕۆژنامە و گۆڤار و سایت و ڕادیۆ و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی کەناڵەکانی nrt و knn و payam.