#شەڕڤان#انی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)\یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەگە) و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) کە بەردەوامن لە دوایین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر لە چێوەی (شەڕی نەهێشتنی تێرۆر)دا، بە هەڵمەتێکی تایبەت 8 چەتەی بیانییان دەستگیر کرد.
یەپەگە لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
هێزەکانمان بەردەوامن لە دوایین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە #داعش# لە شارۆچکەی هەجین و دەوروبەری. چەتەکانی داعش کە لە ئەنجامی پێشڕەویی هێزەکانماندا لە ناوچەیەکی بەرتەسکدا گیریان خواردووە، بۆ خۆڕزگارکردنیان هەموو ڕێگەیەک تاقی دەکەنەوە. لەگەڵ ئەوەی چەتەکانی داعش لە زۆر شوێن لە لایەن هێزەکانمانەوە گورزی تووندیان لێ دەدرێت، بە هێرشی بەرفرەوان هەوڵ دەدەن ڕێ لە سەرکەوتن و پێشڕەویی هێزەکانی ئێمە بگرن. هێزەکانمان بە هەڵمەتی تایبەت، شکستیان بە زۆر پیلانی هێرش کردنی چەتەکان هێنا کە هەم خەڵکی سیڤیلیان دەکردە ئامانج، هەم هەوڵیان دەدا ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی ئێمە بکەن.
لەم چوارچێوەیەدا، گرووپێک چەتەی بیانی کە لە هەوڵی پیلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی سیڤیلدا بوون، لە ئەنجامی چاودێریی وردی تەکنیکی و فیزیکی لە لایەن یەکینە پەیوەندیدارەکانی ئێمەوە دەستگیر کران. له و هەڵمەتانەی ئێمەدا کە 6 و 7ی کانوونی دووەم\16 و 17ی بەفرانبار ئەنجام دران، 8 چەتەی خەڵکی ئەمەریکا، ڕووسیا، ئۆکراینا، ئەڵمانیا، کازاخستان، تاجیکستان و ئۆزبەکستان بەساخی دەستگیر کران.
ناسنامەی چەتەکان:
- عادل ڕەحمۆڤ (ئەبوو ئەمینە ئۆزباکی)، 58 ساڵان، ئۆزباکستان
- فەرهاد قادرۆڤ (ئەبوو بیلال ئۆزباکی)، 28 ساڵان، ئۆزباکستان
- محەمەد دەولەت (ئەبوو موسعەب تاجیکی)، 22 ساڵان، تاجیکستان
- ئاسکار زارمانبەتۆڤ (ئەبوو داود نووخا)، 27 ساڵان، ئۆکراینا
- ساتیبەک ئۆشیبائەڤ (ئەبوو ڕووقایا)، 30 ساڵان، کازاخستان
- بیمورزائەڤ بیگان (ئەبوو سارا)، 30 ساڵان، ڕووسیا
- سولای نوە سو (ئەبوو سلێمان ئەمەریکی)، 16 ساڵان، ئەمەریکا
- لوکاس گلاس (ئەبوو ئیبراهیم ئەڵمانی)، 31 ساڵان، ئەڵمانیا[1]
#09-01-2019#