ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# دەربارەی ئەو شەهیدانەی ساڵی 2018 کە نەتوانراوە ناسنامەکانیان بڵاوکاتەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
ساڵی 2018کە بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرخۆدانیی لەدژی زەخت وهێرشەکانی داگیرکەران تێپەری، بووە ساڵێک کە دەربارەی بابەتی ئازادی گەلەکەمان و تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی لەکوردستان سەرکەوتنی گەورەمان بەدەست هێنا. ڕژیمی ئاکەپەی فاشیست کە بەنیازە دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لەناوببات، ویستی سیاسەتی قڕکردنی خۆیی فراوانتربکات. هەربۆیە لەکوردستان شەڕێکی سەخت لەئارادایە.
ئەنجامەکانی ئەوشەڕە بەشیوازێکی ڕۆژانە و ڕاست لەلایەن ئێمەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکرێت. بەلام بەهۆی سەختی شەڕ، هەلومەرجی سەخت لەبەرەکانی شەڕ، هەنێک ڕووداو دەسبەجێ ئاشکرا ناکرێت،یان دوای لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجامەکان ئاشکرا دەبن. لە ئەنجام نامەی شەڕی ساڵی 2018 ئێمە ڕامانگەیاند کە لەشەڕی گەریلاکانماندا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا 523 گەریلا شەهید بوونە. بەهۆی ئەوهۆکارانەوە نەمانتوانیوە ناسنامەی هەندێک لە شەهیدەکانی ساڵی2018 ڕابگەێنین. هێشتا زانیاری ورد لەسەرهەندێک لەهەڤالە شەهیدەکانمان ڕانەگەیەنراوە، دوای ئەوەی کە زانیارییەکانمان ڕوونتربوونەوە ئەوا ناسنامەکانیان بۆڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.[1]
#10-01-2019#