ئاگری پوشێ-یە
پوش و پەڵاش وەک دارودرەخت بە (ووزەی سەوز) دادەنرێن کە وشکیش دەبنەوە تیشکی خۆر زۆر ماندووی کردوون وەک ڕووەکی (قاڵۆغان) دەبنە پاراستنی (بەردەئەستێ) یان وەک دارە چنارۆکی لە پڕ ئاگری لە خۆی هەڵدەهێنا و گرپەی کردووە و بووە بە بڵێسە و ئاگر، پوش وپەڵاش هێندە ئامادەیە بۆ گڕگرتن هەندێک جار تەنیا بەبەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە خۆیدا گڵپەدەکات هێندە لەبارە نەبێتەوە، ئەم خاسییەتەی پوش بووە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی توندە (تەبیعات) و زوو هەڵچوو یان ئەو کەسانەی لەگەڵ (تڕ)ی خۆیان بەشەڕ دێن وتراوە فڵانە کەس کەڵکی قسە لەگەڵ کردنی نییە وەک (ئاگری پوشێ یە). [1]