ئەجر؛ بەرات؛ پاداشتی کار؛ جەمەک؛ حەق؛ حەقدەس؛ حەقدەست؛ حەقیکار؛ کارانە؛ کرا؛ کراهە؛ کرێ؛ کرێژۆک؛ ماجو؛ مز؛ مزە؛ مژ؛ هافە؛ هەق؛ هەقدەس؛ هەقدەست.
فارسی: اجر [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە؛ کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
بەرات یان ناوەڕاستی شەعبان بریتییە لە شەوی 14ی شەعبان بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی 15ی شەعبان و گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لای بەشێک لە موسڵمان. لە کوردستانیش ئەم یادە دەکرێتەوە و منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەنێو ماڵەکان بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ.
لە شەوی بەراتدا؛ قیبلەی موسڵمان گۆڕدرا لە قودسەوە بۆ شاری مەککە. شەوی بەرات؛ لای زانایانی 12ی ئیمامی شیعە شەوێکی پیرۆزە. هۆکاری پیرۆزییەکەش بۆ لەدایکبوونی ئیمام زەمان یان محەمەدی مەهدی دەگێڕنەوە کە پێیان وایە لەم شەوەدا لەدایکبووە. لەلایەکی دیکەوە موسڵمانە سەلەفییەکان ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی گرنگ نابینن.
بەرات لە شیعری کوردیدا
لەبارەی بەراتەوە شاعیری کورد مەدھۆش دەڵێت:-
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
وا مناڵان ئەگەڕێن
دەس بە دەرگاوە ئەنێن
منیش ھاتوومە دەرگات
تا بەرم کەوێ بەرات
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
بەراتی من جیایە
نەفلس و نە خورمایە
لە باتی فلس و عانە
سەیرێکی ئەو چاوانە
لە باتی دەنکە نوقوڵ
زەردەخەنەی لێوی گوڵ
تۆش دڵی من مەشکێنە
وەرە دەرێ بمدوێنە
بەو دەست و پەنجە جوانە
یەک نامەی بچکۆلانە
بینووسە لە پەناوە
گەر ڕێ نەبوو بیھاوە
بۆ ئەم دڵە بێکەسە
بەرات ھەر ئەوەم بەسە
وەک یاسین ھەڵی ئەگرم
ئەیخوێنمەوە تا ئەمرم
ئەوندەی تر جوان ئەبی
ڕوو سووری جیھان ئەبی
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە [2]