ئەختەکردن؛ ئێختەکردن؛ خەرساندن؛ خەرسانن؛ خەساندن؛ خەسانن؛ خەسنای؛ خەسەکردن؛ خەسین؛ کرتانکرن؛ کونکەنە؛ گون دەراوردن؛ گوندەرهێنان؛ گونەکرن؛ یەختەکردن؛ یێختەکردن.
فارسی: اخته کردن [1]
خەرساندنی هەناران: هەڵگرتنی هەنار لە وەرزی زستاندا.
ڕێگە و شێوازی تایبەتی کوردەواری بۆ هەڵگرتنی هەنار، دیمەنێکی جوان و دوور لە ماددەی کیمایی و زیانبەخش، چەند هەنارێک پێکەوە بە قونچکەوە دەبسترێن و بە چاکڵ بە بن میچی ژوردا هەڵدەواسرێن، توێکڵی هەنارەکان وشک دەبێت بەڵام دەنکە هەنارەکان بێ زیان و گەنین و وشکشبوون دەمێننەوە و لە کاتی پێویستدا گورزەیە هەنار لێدەکرێتەوە و دەکرێتە ئاوەوە و گەش و جوان دەبنەوە.
ئەم وێنەو نووسینەی خوارەوە بە سوپاسەوە لە فەیسبووکی گوندی زێوێ وەرگیراوە:
پاشەکەوت کردنی ئەنارۆکان بۆ ئەستانێ.
ئەستان: مانای وەرزی زستان دێت وشەیەکی پەتی کوردییە و ئێستاش لەگەلبێت هەر لەگوندەکەمان و بناری قەندیل بە گشتی بەکار دەهێنرێت. (Bakir Ahmady)
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە؛ کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!