ناوم خالید محەمەد ڕۆستەمە.
لە ڕێکەوتی 07-09-1989 لە شاری ڕومادی لە دایک بووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لەوێ تەواو کردووە و خوێندنی ئامادەییشم لە کوردستان لە ئامادەییی قەرەگول ی تێکەڵاو تەواو کردووە.
ساڵی 2009 چوومەتە زانکۆ و ئادابی ئینگلیزیم لە کۆلێژی ئادابی خانەقین/زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە.
زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی بە باشی دەزانم. لە ساڵی 2020 ەوە دەستم بە وەرگێڕان کردووە لە زمانی ئینگلیزییەوە.
زیاتر لە سەد کورتە بابەتم وەرگێڕاوە و لە سۆشیال میدیایا بڵاو کراوەتەوە.
لە ساڵی 2013ە دامەزراوم و هەر لەو کاتەشەوە لە پەیمانگەی دەربەندیخان بۆ پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی خەریکی وانەوتنەوەم تا ئێستا.
لە قوتابخانەکانی کانیساردی بنەڕەتی و بیرکێی بنەڕەتی وانەم وتووتەوە و ئێستاش لە ئامادەییی هەڵگوردم. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/khalidqubady=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: خالید قوبادی=KTML_Link_Facebook_End=