نەسرین تەنیا
ناوی تەواوی (نەسرین حسێن ساڵح) ە، ساڵی 1969 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لەو شارە تەواوکردووە، باوکی خەڵکی شاری سلێمانییە و دایکی شاری سەقز، ساڵی 1998دەستی بە نووسین کردووە، ساڵی 1985 هاوسەرگیری کردووە و ساڵی 2005 لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و دوو منداڵی هەیە کچەکەی (میدیانا) کوڕەکەی (کارۆ)، ساڵی 2013 لە شاری سەقز هاتووەتە شاری سلێمانی و لێی نیشتەجێ بووە،
هۆی هاتنی لە ڕۆژهەڵات بۆ باشوور، شاعیر دەڵێت هیچ ئازادییەک بۆ پێنووس و هەستەکانی نووسەر لەسەر نیشتمان نییە هۆنراوەەکانی منیش ئەو کاتە زیاتر لەسەر ئازارەکاکی نیشتمان و چەوسانەوەی میللەتی بەشخوراوی کورد بوو ڕاستە کوردستان پارچەپارچە کراوە و هەر پارچەیەکمان دیلی دەستی زاڵمێکە، بەڵام یەک خاکە و ماڵی هەموومانە من خۆمم وەکوو پەلەوەرێکی لە قەفەس کراو دەبینی کە ئاواتم فڕین بەرەو ئازادی بوو، ئەوە بوو بڕیارم دا وەکوو ژنێکی شۆڕشگێڕ لە بواری نووسیندا بۆ ڕزگارکردنی ئەندێشە و پێنووس و کەسایەتی خۆم بە شکاندنی بەربەستەکان بەرەو ئەم بستە خاکە ئازاد کراوە کۆچ بکەم و نووسینەکانم بخەمە بەر دیدەی خوێنەران و هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی مافەکانم بدەم،
ساڵی 2017نامیلکەیەکی هۆنراوەی بە ناوی #ڕووان بە لاپاڵی غوربەتەوە#
هەر وەها ساڵی (2020) #پێکەنین بەتامی گریان# چاپ کردووە.
نموونەی هۆنراوەی
کە شووشەی ڕۆح شکا و ژینم بەسەرچوو
کە لاشەی بێ دڵم نوقڵی خەبەر بوو
نەکەن خاکم بکەن بێ دیدە یارم
بە بێ ئاگای دڵ و عیشقی خەسارم [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100010147712486=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: نەسرین تەنیا=KTML_Link_Facebook_End=