فەرماندارەتیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) دەربارەی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە باسی لێوە دەکرێت، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
(هێزەکانمان، هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە چوارچێوەی ئەرکی خۆیدا دژ بە تێرۆری ڕێکخراوی #داعش# و ڕێکخراوە تووندڕەوەکانی دیکە بە هاوکاری هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی بە پێشەنگایەتیی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕەنجێکی گەورە دەدات و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناون.
ئێستا و هەمیشە، ئەرکی پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتەواوی جێبەجێ دەکات. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەرێمەکانی ئێمە تاکەهەرێمن کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا تیایدا پێکەوە دەژین. ئێمە مەترسی نین بۆ سەر دەوڵەتانی دراوسێ بەتایبەتی بۆ تورکیا. هیوادارین کە بگەینە ڕێککەوتن و چارەسەرییەک کە ئاسایشی ناوچەکانی سەر سنوور مسۆگەر بێت.
ئێمە وەک هێزەکانی سووریای دیموکراتی دەربارەی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە باسی لێوە دەکرێت، ئامادەین پشتیوانی لێ بکەین به و مەرجەی لەژێر دڵنیایی نێودەوڵەتیدا بێت کە هەموو پێکهاتە و ئەتنیکەکانی هەرێمەکە لە مەترسیی قڕکردن بپارێزرێن و ڕێ لە دەستێوەردانی دەرەکی بگرێت.)[1]
#16-01-2019#