پەرلەمانتاری ناسراوی کوردستان بەڕێز/ علی حمە صالح بری
35 ملیۆن و دووسەد هەزار دیناری(35200000) پێشکەش بە ڕێکخراوی هیوای هەژاران کرد
ڕۆژی 3 شەممە بەرواری 2019/1/15 لە لایەن لیژنەیەکی ڕێکخراوی هیوای هەژارانەوە کە بریتی بوون لە بەڕێزان
خاتوو خەدیجە ابوبکر سەرۆکی ڕێکخراوو کاک جبار علی و کاک کاروانی باوەشێخ ئەندامانی ئەنجومەنەوە هاوکاریەکە وەرگیرا.
ڕێکخراوی هیوای هەژاران بە ئەمانەتەوە ئەم برە پارەیەلە پرۆژەیەکی بەردەوامدا بەکاری ئەهێنێت کە زۆرترین خزمەت بە هەژاران و مناڵانی نازدار بکات
لەئایندەدا هەموو لایەکی لێ ئاگادار ئەکەینەوە.
ئێمە وەک ڕێکخراوی هیوای هەژاران زۆر سوپاسی برای بەڕێزمان کاک علی حمە صالح ئەکەین کە متمانەی بە ڕێکخراوەکەمان بەخشی و توانی بەمشێوەیە خزمەت بە هەژاران و منداڵانی نازدارو خەڵکانی کەمدەرامەت بکات.
شایەنی باسە لەڕابردودا ئەم پەرلەمانتارە بەڕێزە لە ڕێگای ڕێکخراوی هیوای هەژارانەوە بەردەوام کۆمەک و هاوکاری هەژاران و مناڵانی نازداری کردووە، خوای گەورە پاداشتی بداتەوە.
ڕێکخراوی هیوای هەژاران بێ گوێدانە ئەوەی سەر بە چی حیزب و لایەنێک بن، ئامادەیە بە بەڵگەو ئەمانەتەوە خێرو هاوکاریەکانتان بگەیەنێتە دەست خەڵکانی هەژارو مستحق کە ناویان لای ئێمە تۆمار کراوە.
#ڕێکخراوی هیوای هەژاران بۆ هاوکاری#
17-01-2019
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!