ناونیشانی پەڕتووک: مۆنادناسی
ناوی نووسەر: لایبنز
ناوی وەرگێڕ: کارزان عەزیز
مۆنادناسی بەرهەمیکی نوێمە کە تێیدا ئەرکەکە وەرگێڕانی دەقەکە نییە، بەڵکو ڕەخنەکردنی سەرلەبەری ئایدیاکانی لایبنتزە لەبارەی مۆنادەکان و گەشەکردنی مۆنادەکانەوە کە پێموابێت دەبێتە یەکەم کاری ڕەخنەیی بۆ ئه و تێزانەی لایبنتز لە زمانی کوردییدا. هۆکاری وەرگێڕانی دەقەکە لەوەدایە کە دەقەکە لە زمانی کوردییدا بوونی نەبوو؛ بۆیە بڕیارمدا دەقەکەشی لەگەڵدا وەربگێڕم. خوێندنەوەی دەقەکەی لایبنتز خۆی گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ خوێنەران چونکە کردنەوەی کۆمەڵێک ڕیشە و گرێیە کە لەناو میراتێکی گەورەی فکرییدا بوونی هەیە لەوانە دیکارت و کانت و هێگڵ و فیختە و شیڵینگ و.. تا دەگاتە سەر دۆڵۆز کە بە سەرچاوەیەکی گرنگی فکریی خۆی دەبینێت، بە تایبەت ئەم دەقە.