دواڕۆژ، ڕاپۆرتی کۆچەر عەلی
ماوەی سێ مانگە نرخی گۆشتی مریشک ڕووی لە دابەزین کردووە و خاوەن کێڵگەیەکی پلەوەریش دەڵێت: ڕۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک دینار زیاندەکەن بەرپرسێکی ئەنجومەنی کێڵگە پەلەوەریەکانیش هۆکاری دابەزینی نرخی گۆشتی سپی دەخاتە ئەستۆی حکومەت.
لوقمان ئەحمەد، خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری لە #هەولێر# بە دواڕۆژی وت: ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆ گۆشتی مریشک لە زیندە قەپانی کێڵگەی پەلەوەری بە هەزار و 380 دینار فرۆشراوەتە مریشک فرۆشەکان و لە بازاڕیش یەک کیلۆ گۆشتی مریشک بە هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێتەوە هاوڵاتیان.
وتیشی: ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەردەوام نرخی گۆشتی مریشک ڕووی لە دابەزین کردووە و بەم هۆیەشەوە خاوەن کێڵگەکان ڕۆژانە یەک ملیۆن دینار زیاندەکەن، چونکە حکومەت هیچ هاوکارییەکی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی پەلەوەری ناکات.
بەپێی ئه و بەدواداچوونەی دواڕۆژ لە بارەی نرخی گۆشتی مریشک ئەنجامیداوە لە سەرەتای ساڵی 2018 نرخی گۆشتی مریشک چەند جارێک بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینیوە و لە هەندێ حاڵەتدا یەک کیلۆ گۆشتی مریشک بە زیاتر لە پێنج هەزار دینار فرۆشراوە، بەڵام ماوەی سێ مانگە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردووە و ئێستا یەک کیلۆی گۆشتی مریشک بە هەزار و 500 دینار و لە هەندێ شوێنیش بە هەزار و 450 دینار دەفرۆشرێت.
حەیدەر فەرحان، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازی پەلەوەر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: حکومەت بەڕێژەیەکی زۆر گۆشتی مریشکی بەستوو لە ئێران و تورکیا هاوردەی هەرێم دەکات و بەشێکی ئه و ڕێژەیەی هاوردە دەکرێت ڕەوانەی شارەکانی خوارووی عێراق دەکرێتەوە کە ئەمەش وایکردووە نرخ لەناوخۆدا دابەزێت.
بەپێی مۆڵەتی هاوردەکردنی گۆشتی بەستوو لەدەرەوە ڕێژەکە باشە، بەڵام لە خاڵە سنوورییەکان هیچ سانسۆرێک لەسەر هاوردەی مریشک نییە و خەڵک بە ئارەزووی خۆی چەندی بیەوێت هاوردەی دەکات.
ئاشکراشیکرد: لە ئێستادا بەرهەمێنانی گۆشتی مریشک لە هەرێم بەشی پێداویستی ناوخۆ بە تەواوی پڕدەکاتەوە و دەتواندرێت بۆ دەرەوەش هاوردە بکرێت بەجۆرێک ساڵانە نزیکەی 200 هەزار تەن گۆشتی سپی بەرهەمدەهێندرێت و بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کشتوکاڵیش ساڵانە هەر تاکێک پێویستی بە 25 کیلۆ گۆشتی سپی هەیە.
رەمەزان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کێڵگەی پەلەوەری هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: کێشەی نرخی گۆشتی سپی ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگڕێتەوە کە تا ئێستا بە فەرمی ئاماریک نییە چەند کێڵگەی پەلەوەری لە هەرێم هەیە بۆ ئەوەی حکومەت سنورێک بۆ هاوردەی مریشک دابنێت.
وتیشی: ئه و ئامارانەی لەبارەی بەرهەمێنانی مریشک دەوترین هیچی فەرمی نین و ئه و ڕێژەیە لە گۆشتی سپی کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت بەشێکی زۆریشی بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراق هەناردە دەکرێتەوە، بەڵام لەوێش نرخی گۆشت دابەزیوە بۆیە ئێستا گۆشتی سپی لە هەرێمی کوردستانیش ڕووی لە دابەزین کردووە.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: ساڵانە 80 هەزار تەن گۆشتی سپی لە دەرەوەی هەریم هاوردە دەکرێت، بەڵام هیچ بەربەستێت لەسەر ڕێژەی هاوردەی گۆشتی سپی نییە بەڵکو تەنها لە ڕووی تەندروستییەوە پشکنینی بۆ دەکرێت و دوای دڵنیابوون کە هیچ نەخۆشی و ڤایرۆسێک له و گۆشتە نییە ئینجا ڕێگەی پێدەدرێت بێتە ناو هەرێم، گەرنا بازرگانان ئازادن چەند گۆشت هاوردە دەکەن.
روونیشیکردەوە: وەزارەتی کشتوکاڵ بەرنامەی هەیە بە یاسایەک لە پەرلەمان کاری کێڵگەکانی پەلەوەری ڕێکبخاتەوە و لەکابینەی داهاتووش بە جدی کار لەسەر ئه و کێشەیە دەکەن.[1]
#23-01-2019#