چايەخانەکەی #تەقتەق# و #حەسەن زيرەک# و #تاهير تۆفيق# و #ڕەسوڵ بێزار گەردی#
ئەم وێنەيە ساڵی 1965 واتە(54)ساڵ لەمەوبەر گيراوە ئەرشيفی ماڵی کێخوا عەزيزی کێخوا ڕەشيدە لە کاک وهابی کوڕيان-م وەرگرتووە، ئەم وێنەيە لەلاپەڕە(405)کتێبی #ناڵەشکێنە#، ژيان و گۆرانيەکانی مامۆستا حەسەن زيرەک، ئامادەکردنی(قادر نەسيری نيا) بڵاوکراوەتەوە بەڵام وێنەکە دەستی دووی وێنەکەيە و دەستکاری کراوە، بەڵام ئەم وێنەيەی #کورديپێديا# وێنەی سکانکراوی ماڵی کێخوا عەزيزە و هەرچەندە دانيشتوەکانی چايخانەکەی کەناری زێی بچوک جوان دەرنەچون بەڵام لەکتێبی ناڵەشکێنە ناوی سێ کەسيانی ئاشکرا کردوە ئەوانيش هەرسێ هونەرمەندی ميللی و گەلی کورد(حەسەن زيرەک و تاهير تۆفيق و ڕەسول بێزار گەردی)ين، بەوە دەچێت ئەم سێ هونەرمەندە لە تۆمارکردنی گۆرانی هاتبنەوە بەرێگەی #کەرکووک#-تەقتەق-#کۆيە#، ئەم چايخانەيەش بەچايخانەکەی(خدر و قادر) ناسراوە لەمێژووی تەقتەق ئەم چايخانەيە شوێنی پشودان و چاخواردنەوەی ڕێبواران و کەڵەکەوانان بووە لە کۆتايی سەدەی نۆزدەيەم و تا نيوەی دووەمی سەدەی بيستەم.