سەرۆکی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا گویدۆ ڕەیمۆندی ئەمڕۆ لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و ئاماری ساڵی 2018ی ڕاگەیاند.
ڕەیمۆندی ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا تورکیا لە 140 دۆسیەدا مەحکوم بووە و سزا دراوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد له و ڕۆژەوەی تورکیا پەیمانی دادگەکەی قبووڵ کردووە تا ئێستا لە 3128 دۆسیەدا مەحکوم بووە و سزا دراوە.
سەرۆکی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕاشیگەیاند، ڕووسیا 2365، ئیتاڵیا 1830، ڕۆمانیا 1273، فەڕەنسا 736 و ئەڵمانیا 195 جار مەحکوم کراون و سزا دراون.
گویدۆ ڕەیمۆندی ئاشکرای کرد، لە تورکیاوە 7100 دۆسیەی نوێ هاتوون کە چاوەڕوانی دادگەیی کردن دەکەن. گوتیشی لە ڕووسیا 11750، لە ئیتاڵیا 4050، لە ئۆکراینا 7250 و لە ڕۆمانیاشەوە 8500 دۆسیەی نوێ ئاراستەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا کراون.[1]
#24-01-2019#