باری، باریە، برازە، بەرازۆک، بەرازە، بەیرەم، بێرەم، پاریە، چلمێردە، دەلەم، دەیلەم، قەراسە، سلنگ، کوسکی، کەڕانە، لایز، لۆس، لۆسە، لهازە، لەوازە، لەهاز، لێهاز، لیهازە، مالێلە، مانیلا، مڵغە، مەڵغە، نوێر، نوێڵ، وازە، هزارە، هیم. فارسی(اهرم)[1]
لە سەردەمانی کۆندا کە هۆکارەکانی گواستنەوە وەک پێویست نەبووە،
لە ناو کوردەواریدا بۆ گواستنەوەی نیرگە و دیرەگی ئەستور و قورس و درێژ بۆ دروستکردنی پرد لەسەر چەم و ڕوبار و شیوەکان و لە دروستکردنی پەرستگا و مزگەوتەکاندا کە هۆڵ و ژوری گەورە و چەند چاویان تێدابووە، لۆسیان بەکارهێناوە.
لۆس دارێکی دوو تا سێ مەتر درێژە بە گوریس یان پشتێن لەڕوی سەرەوەی نیرگە و دارە ئەستورەکە دەبەسترا و دووکەس هەریەکە و شانی خستۆتە ژێر لایەکی لۆسکە، نیرگەو دنگەی زۆر درێژ و قورس تا دە لۆسی لێبەستراوە.
وێنەکە پۆلێ پێشمەرگەن دارچنارێک بە لۆس دەگوێزنەوە بۆ دروستکردنی پرد. [2]