هۆزانەوان، خالید عەتا نازناوی (سانی)یە لە ڕێکەوتی #11-11-1980# لە شارەدێی تاسڵوجەی سەربە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، تا قۆناغی سێی ناوەندی خوێندووە، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، دوو کوڕ و کچێک بەناوەکانی: پەیوەست، هەڵویست، چەپکەگوڵ.
لە ئێستادا (2019) سەرقاڵی کاری میوە فرۆشییە، لە ساڵی 2006 ەوە دەنووسێت و خاوەنی یەک بەرهەمە بەنای: بهێڵە با خۆشم بوێی.