دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
داواکاری گشتی هەرێم ئاشکرایدەکات، ساڵی 2018 پازدە هەزار سکاڵا لەسەر کەیسی زیادەڕۆیی تۆمارکراوە و زیاتر لە هەزار کەسیش بە لێبووردنی گشتی ئازادکراون.
دڵشاد فائیز، وتەبێژی داواکاری گشتی هەرێم بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2018دا هەزار و 221 سکاڵا سەبارەت بەمافی گشتی تۆمارکراوە، بە جۆرێک 10 سکاڵا لە دەستەی مافی گشتی، 374 #هەولێر#، #سلێمانی# 622، #دهۆک# 26، #هەڵەبجە# 45، #گەرمیان# 144.
وتیشی: لە 2017 دوو هەزار سکاڵا تۆمارکرابوو و لە 2016شدا دوو هەزارو 200 سکاڵا لەسەر مافی گشتی تۆمارکرابوو.
وتەبێژی داواکاری گشتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا: لە ساڵی 2018دا 15هەزار سکاڵا لەسەر کەیسی زیادەڕۆیی تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوو هەزارو 323 زیندانیکراو لە لێبوردنی گشتی سودمەند بوون، له و ڕێژەیەش هەزارو 181 کەسیان ئازادکراون و هەزارو 42 کەسی تریان سزاکەیان لەسەر سوک کراوە.[1]
#03-02-2019#