تەختەبەندی جێتە سینەم، بەردەبازی ڕێتە سەر
خاکی ژێری پێتە دیدەم، شۆخی دەورانم وەرە
بەردەبازگە: بەو بەردانە دەوترێ کە لەناو چەمەکاندا بەین بەین دادەنرێت، بۆ ئەوەی ڕێبوارەکان بەسەریدا باز بدەن و بپەڕنەوە، بەردەباز لەبەر ئەوەی بەردەوام ئاو لێی دەدات و تەڕ دەبێت، هەمیشە لووسە، ئەو ڕێبوارانەی بەسەریدا دەپەڕنەوە، گەر وریا نەبن، دەکەون. [1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 609 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!