ڕاپۆرتەکە لە لایەن لقی #ئامەد#ی کۆمەڵەکە ئاشکرا کرا. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی لە دژی #هەدەپە# کراوە، هەروەها باس لەوە کراوە کە بەهۆی هێرشی هێزەکانی دەوڵەت زۆر سیڤیل ژیانیان لەدەست داوە. بە گوێرەی ئه و ڕاپۆرتە، هەزار و 154 نەخۆش کە دۆخی 402یان دژوارە، لە چاوەڕوانی مردندان. ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، بۆ زەمینەی دانوستان ساز بکرێت، دەبێ ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.
گۆشەگیری و مانگرتنەکان لە خواردن
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ÎHD) سەرنجی خستە سەر گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و ڕایگەیاند، ڕێگری کردن لە دیداری ئۆجالان و 3 زیندانیی سیاسیی دیکەی هەمان زیندان لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرەکانیان، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، (ئەم بارودۆخە ڕێ بۆ ڕیسکی جددی دەکاتەوە. لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) و زیاتر لە 280 زیندانیی سیاسی دژی سیاسەتەکانی گۆشەگیری دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور و بێ نۆبەت کردووە کە باری تەندرووستیی زۆرێکیان لە مەترسیدایە.) هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی گەریلاکان مافەکانی مرۆڤ پێشێل کراون.
بەشێک له و پێشێلکارییانەی لە ساڵی 2018 لە باکووری کوردستان تۆمار کراون:
پێشێلکردنی مافی ژین
- 4 کەس لە لایەن هێزەکانی ئاسایش کوژران، 4 کەسیش بریندار بوون.
- 5 کەس لە لایەن جەردەڤان (جاش)ەکانەوە کوژران، 3 کەسیش بریندار بوون.
- زیندانییەکی نەخۆش لە زینداندا ژیانی لەدەست دا، زیندانییەکی دیکە بەشێوەیەکی گوماناوی ژیانی لەدەست دا و 2 زیندانیی دیکەش بریندار بوون.
- بەهۆی هێرشی بکەرنادیار 2 کەس کوژران و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.
- بەهۆی بێباکی و کەموکوڕیی فەرمی 11 کەس مردن، 106 کەسیش بریندار بوون.
- 7 سەرباز و پۆلیس کە دەنگۆی (خۆیان کوشتووە) هەیە، بەشێوەیەکی گوماناوی کوژران.
- بەڕێوەبەرێکی پارتییەکی سیاسی و پزیشکێک لە ئەنجام هێرشدا کوژران. مامۆستایەک، بەڕێوەبەرێکی خۆجێی، 2 پارێزەر و 5 پزیشک بەهۆی هێرشەکان بریندار بوون.
- هاوڵاتییەکی سیڤیل کە لەنێو شەڕدا گیری خواردبوو، ژیانی لەدەست دا و 3 سیڤیلی دیکەش بریندار بوون.
- 2 منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین و بۆمب ژیانیان لەدەست دا، 6 کەسیش بریندار بوون کە دوانیان منداڵن.
- 2 منداڵ، ژنێک و پیاوێک لە لایەن کەسانی نادیارەوە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژران.
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی شەڕدا
- ناوەندی 6 شار و سەدان شوێنی 16 ناوچەی سەر به و شارانە، 46 جار وەک ناوچەی ئاسایشی تایبەت ڕاگەیەنران. لە 5 شار، 16 ناوچە، 565 گوند و گەڕەک، 657 لادێی ئه و ناوچانە 16 جار هاتووچۆ قەدەغە کرا.
- لە ئۆپەراسیۆنەسەربازییەکان و شەڕدا 5 جار دارستانەکان سووتێنران.
- تەرمی لایەنی کەم 3 میلیتانی ڕێکخستن ڕادەستی خانەوادەکانیان نەکرانەوە.
- لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی میلیتانەکانی ڕێکخستندا لایەنی کەم 5 جار گۆڕ\گۆڕستان خرا کران.
پێشێلکردنی مافەکانی ژنان
- 11 ژن خۆیان کوشت، 4 ژن هەوڵی خۆکوشتنیان دا.
- 47 ژن لە ئەنجامی تووندوتیژیی خانەوادەکانیان کوژران، 30 ژنیش بریندار بوون. 3 ژن هێرشی زایەندییان کرایەسەر.
- 11 ژن بەهۆی هێرشی کۆمەڵایەتی کوژران، 9 ژنیش بریندار بوون. 12 ژن بوونە ئامانجی هێرشی زایەندی، 2 ژن ڕفێنران و فشار خرایەسەر 8 ژن بۆ ئەوەی کاری لەشفرۆشی بکەن.
پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان
- 3 منداڵ خۆیان کوشت، 4 منداڵیش هەوڵی خۆکوشتنیان دا.
- 3 منداڵ بەهۆی تووندوتیژیی خێزانی کوژران، 7 منداڵیش بریندار بوون. 10 منداڵ دەستدرێژیی زایەندییان کرایەسەر.
- 4 منداڵ بەهۆی تووندوتیژی مردن، 6 منداڵیش بریندار بوون. 82 منداڵ تووندوتیژییان لە بەرانبەر کرا و 4 منداڵیش ڕفێنران.
ئەشکەنجە
- لایەنی کەم 17 کەس لە کاتی دەستگیرکردنەکاندا ئەشکەنجە دران.
- 83 کەس لە دەرەوەی کات و شوێنەکانی دەستگیرکردن (کۆڵان، هەڵکوتانەسەر ماڵان) ئەشکەنجە دران.
- ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لە بەرانبەر 211 زیندانی کرا.
- هێزە ئەمنییەکان کاری سیخووڕییان بەسەر 20 کەسدا سەپاند، هەڕەشەیان لە 8 کەس کرد.
- 9 کەس لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا بەهۆی لێدان بریندار بوون.
پێشێلکردنی مافی ئازادیی سیاسی
- 2 هەزار و 837 کەس دەستگیر کران کە 54 کەسیان منداڵ بوون.
- 496 کەس زیندانی کران، لەنێویاندا 5 منداڵ هەن.
- هەڵکوتراوەتە سەر 2 هەزار و 368 ماڵ.
پێشێلکردنی مافەکانی ئازادیی بیروڕا و خۆڕێکخستن
- فێستیڤاڵێک کە هەموو ساڵێک ساز دەکرێت (فێستیڤاڵی چاند و سرووشتی موونزوور) قەدەغە کرا.
- بڕیاری کۆکردنەوەی 3 ژمارەی ڕۆژنامەیەک و 12 کتێب درا.
هەڵکوترایە سەر وەشانخانەیەک، ئاژانسێکی هەواڵ و نووسینگەی ڕۆژنامەیەک (2 جار).
- بەهۆی دەربڕینی بیروڕا لێپێچینەوە لەگەڵ 77 کەس کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ 91 کەسیان کرایەوە.
- سزا بۆ 684 کەس بڕایەوە کە لەنێویاندا سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان و خەباتکارانی کۆمەڵگە هەن.
پێشێلکارییەکان بەرانبەر زیندانییان
- 165 زیندانی بەبێ هیچ بیانوویەک دوورخرانەوە.
- مافی 183 زیندانی لە ڕووی چارەسەریی پزیشکییەوە پێشێل کرا.
- ڕێگری لە دیداری 118 زیندانی لەگەڵ کەسوکاریان کرا.
- لایەنی کەم 25 زیندانی گۆشەگیر کران.
- لایەنی کەم 40 زیندانی لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
- مافی ئاگادارکردنەوە-ی 22 زیندانی پێشێل کرا.
پێشێلکردنی مافە سیاسی و ئابوورییەکان
- بەهۆی ڕووداو و هەلومەرجی نالەباری کار، 20 کرێکران ژیانیان لەدەست دا و 12 کرێکاریش بریندار بوون.
- هەزار و 344 کرێکار لە کارەکانیان دەرکران.
- مووچەی 200 کرێکار نەدرا.
- قەیووم لە شارەوانییەک دامەزرێنرا، 259 موختاری گەڕەک و گوندەکان لە لایەن #وەزارەتی ناوخۆ# لە کارەکانیان دوورخرانەوە.[1]
#05-02-2019#