جەمال ڕەشید عەبدوڵا بەگ، ناسراو بە جەمالەدین بابان، سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری #بانگی کورد# بووە لە بەغدا، ساڵی 1914 وەک سەربازێکی عوسمانیی بەشداریی لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا کردووە، پاشان ئینگلیزەکان بەدیل گرتوویانە و گواستوویانەتەوە بۆ هندستان، ساڵی 1929 گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا و وەک دادوەر کاریکردووە.[1]