لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاو کراوەتەوە کە سەگێک لە لایەن هاوڵاتیەکی دانیشتووی شارەدێی چوارقوڕنەی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە بە زیندووی سوتێندراوە و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لێ کەوتۆەوە، کە لە ڕاستی ئەم دەنگۆیە دورە لە ڕاستی
ڕاستیەکە ئەمەی خوارەوە.
بە گوێرەی بەدواداچونەکانی بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی تر، ئەم سەگە پاش ئەوەی لە گۆڕستانێکی ناحیەکە لە نزیک کولانەکەی خۆی گیانی لەدەستداوە هەر لەوێ لە لایەن منداڵێکەوە سوێتندراوە بۆ ئەوەی بۆن نەکات، پاشان لە لایەن کارمەندانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی چوارقوڕنە ژێر خاک کراوە تا کاریگەری خراپی لەسەر هاوڵاتیان دروست نەکات لە ڕووی تەندروستی.
لە لایەکی ترەوە بەوتەی ژمارەیەک شایەتحاڵ کە نزیکن لە گۆڕستانەکە ئەم سەگە لە نزیک کولانەکەی خۆی گیانی لەدەستداوە و پاشان منداڵێک لاشەکەی سوتاندووە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
#09-02-2019#