قائیمەقامی پارێزگای #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە 250 هەزار کەس، کە دەکاتە20٪ی ژمارەی دانیشتوانی شارەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قەراغی شار و لە ناو خانووی نەشیاودا دەژین.
عەلیڕەزا محەمەدی قائیمقامی ناوەندی شاری ئورمیە، بە ئاژانسێکی ئێرانیی ڕاگەیاندووە، کە ژمارەی ناوچە خانوبەرە نافەرمییەکانی شاری ئورمیە دەگاتە 25 ناوچە، کە لە ئێستادا نزیکەی 250 هەزار کەس تێدا نیشتەجێین و ئەم ژمارەیە دەکاتە 20٪ ژمارەی دانیشتوانی گشتی شارەکە.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی دەزگا و دامەزراوەکانی ئێران، ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی زیاترین ڕێژەی بێکاری، هەژاریی و نەبوونییە، هاوکات خاوەنی کەمترین خزمەتگوزارییە لەلایەن حکومەتەوە کە پێویستە پێشکەش بە هەموو هاووڵاتیان بکرێت، هەرچەند ئامارە نافەرمییەکان باس لە ڕێژەیەک دوو یان سێ ئەوەندەی ئامارە فەرمییەکان دەکەن.
قائیمەقامی پارێزگای ئورمیە ڕایگەیاندووە، کە 250 هەزار کەس، کە دەکاتە20٪ی ژمارەی دانیشتوانی شارەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قەراخی شار و لە ناو خانووی نەشیاودا دەژین.
عەلیڕەزا محەمەدی قائیمقامی ناوەندی شاری ئورمیە ڕاگەیاندووە، ژمارەی ناوچە خانوبەرە نافەرمییەکانی شاری ئورمیە دەگاتە 25 ناوچە، کە لە ئێستادا نزیکەی 250 هەزار کەس تێدا نیشتەجێین و ئەم ژمارەیە دەکاتە 20٪ ژمارەی دانیشتوانی گشتی شارەکە.
دیاردەی قەراخ نشینی کە لە ئێران پێی دەوترێت (حاشیە نشینی) لە ساڵانی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی خزمەتگوزاریی لەناو گوندەکان کە خەڵک ناچاری کۆچبەری بەرەو شارەکان دەکات و لەوێش بەهۆی بێکاری و هەژارییەوە، ناچار دەبن لە قەراخی شارەکان بە بەرد و گڵ و بلووک یان خانوو بەشێوەی کەپر بۆ خۆیان دروست بکەن، هەروەها بەهۆی ئەوەی حکومەت بە نایاسیی لەقەڵەمیان دەدات، بێبەشن لە خزمەتگوزارییەکان.[1]
#10-02-2019#