دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بڕیاروایە (ئەمڕۆ سێشەممە 12ی شوباتی 2019)، دوو بەڕێوەبەرایەتی دیکەی پاسپۆرت لە #سلێمانی# و #ڕانیە# بکرێنەوە، وتەبێژی ڕەگەزنامەی هەرێمیش دەڵێت: ساڵانە زیاتر لە 30 هەزار پاسپۆرت لە هەرێمی کوردستان دەردەهێنرێت.
لەهەرێمی کوردستان سێ بەڕێوەبەرایەتی و سێ نوسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرت هەیە.
کەیفی عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەردوو نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی و ڕانییە بە ڕەسمی دەکرێنەوە و هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت له و دوو شوێنە دەستپێبکەن.
وتیشی: کارمان بۆ ئەوە کردوە لە شارۆچکەی #سۆران#یش نوسینگەیەکی دیکەی دەرهێنانی پاسپۆرت بکەینەوە.
سەبارەت بە ڕێژەی دەرهێنانی پاسپۆرتیش وتەبێژی ڕەگەزنامەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 400 هەزار کەس پاسپۆرتیان دەرهێناوە و لە ئێستاشدا خەڵک زیاتر لە ساڵانی پێشوو پاسپۆرت دەردەهێنن ئەوەش بەهۆی ئەنجامدانی گەشتی دەرەوەی وڵاتەوەیە.[1]
#12-02-2019#