ڕۆژنامەی ئۆسنەبروکە تسایتۆنگیباکوری ئەڵمانیا ئاشکرایکرد ڕێژەی ئەو ئێزدیانەی کەمافی پەنابەریان وەرگرتوە لە2018 دا لەئەڵمانیا گەیشتۆتە لەسەدا 60% بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشودا ڕێژەکە کەمیکردوە.
ئەمەش لەمیانەی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا هاتووە کەپارتی چەپەکان بەدواداچونیان لەسەر کردوەو تیادا هاتووە چوار هەزارو سێ سەدو چل و نۆ کەس مافی پەنابەریان لەو ساڵەدا وەرگرتوەو زۆربەشیان خەڵکی عێراق و سوریان ئەمەش دەکاتە ڕێژەی لەسەدا شەستی ئەوانەی داوای مافی پەنابەریان کردووە، ئەمە لەکاتێکدا کەرێژەی وەرگرتنی پەنابەرانی ئێزدی لە 2017 دا بەرێژەی لەسەدا 85% و لە2016 دا لەسەدا 95% و لە 2015 دا لەسەدا 97% بووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە حکومەتی ئەڵمانیا پێیوایە لەئێستەدا ئەو ئێزدیانەی لەکوردستانی عێراق دەژین چەوساندنەوەیان لەسەر نیە بۆیە داوای مافی پەنابەریان ڕەتدەکرێتەوە ئەمە لەکاتێکدا کە ڕێژەیەکی زۆری ئێزدیەکان لەکەمپەکانی تورکیادا دەژین.
بەلامئولایلبکەیوتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی چەپەکانی ئەڵمانیا کەمبونەوەی ڕێژەی وەرگرتنی ئیزدیەکان دەبەستێتەوە بەگەندەڵی نوسینگەی فیدرالی ئەڵمانیا لەبریمەن شایانی باسە سەرۆکی پێشووی نوسینگەی فیدرالی کۆچبەران مافی پەنابەری دابوو بەهەزاران ئێزدی بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەڵمانیا لەکاتێکدا کەمەرجەکانی وەرگرتنیانی تیانەبووە.
ئەمە لەکاتێکدا کەپارتی چەپەکانی ئەڵمانیا پێیانوایە ڕەوشی ئێزدیەکان تائێستا سەقامگیرنیەو هەڕەشەیان لەسەرەو ژمارەیەکی زۆریان لەدەست تۆقاندن و کوشتن و جینۆساید هەڵهاتوون لەلایەن ڕێکخخراوی تیرۆرستی #داعش#ەوە کەتائێستاش زۆربەیان توشی شۆکی دەرونی بوون و پێویستیان بەچارەسەرە.[1]
#12-02-2019#