نووسەر: سەروەر پێنجوێنی؛ 2019
ئیسلام و کۆیلایەتی کۆکراوەی لیکۆڵینەوەکانمە سەبارەت بە کۆیلایەتی و بەکۆیلەکردن لە یاسای ئیسلامیدا، و هەڵسەنگاندنی گوتاری ئیسلامییشە لە داکۆکی (ئەپۆلۆجیا) و پینەوپەڕۆ و داڕشتنەوەیدا بۆ ئەم یاسایەی شەریعەتی ئیسلامی. پێڕستەکەی لە وێنەکاندا دەبینن.
دەزگای (ئایدیا) چاپی یەکەمی بڵاوکردووەتەوە. لە (325) لاپەڕەی قەبارە مامناوەنددا.
ئێستە لە سلێمانی لە کتێبخانەی (ڕەهەند) دەست دەکەوێت. هەر کتێبخانەیەکی تریش دەتوانێت داوای بکات لە دەزگای ئایدیا.[1]