نووسەر: ئاڵا هۆشیار
پیاوێک لە حەمامی جووەکان) یەکەم ڕۆمانی ''ئاڵا هۆشیار'' و یەکەم کتێبی پرۆژەی کتێبی کوردیی ''ناوەندی هەرمان بۆ وەرگێڕان''ە.
ئاڵا هۆشیار نووسەری ڕۆمانەکە بە (ئەدەب و کولتووری ڕووداو)ی گوت: لە ڕۆمانەکەدا دوو ڕووداوی سەرەکی هەن کە لە حەمامێکدا ڕوودەدەن و خەڵک لە حەمامەکەدا دووچاری حاڵەتی نەخوازراو دەبن، دواتر ڕووداوی دیکەش لە ڕۆمانەکەدا دێنە پێشەوە.
ناوەندی هەرمان لەبارەی ڕۆمانەکەوە دەڵێ: پیاوێک لە حەمامی جووەکاندا ڕۆمانێکی (دەروونی)ی پێچەڵپێچە و تێکەڵەیەکە لە ئەدەبی پیس و ئەدەبی زیندان و ئەدەبی ژیاننامەیی کە بە زمانێکی سادە و بە تەکنیکی (کۆتایی جەڕدراو و چاوەڕواننەکراو) و پلۆتی ناخەتی نووسراوە.
ئەم کتێبە لەگەڵ چەند کتێبێکی دیکە لەلایەن ناوەندی هەرمان لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە. هەرمان ناوەندێکی وەرگێڕانە و یەکێک لە پڕۆژەکانی وەرگێڕانی کتێبە. لە وەرگێڕانی کتێبیشدا گرنگییەکی زۆر بە پەروەردە و ئەدەبیات بۆ منداڵان دەدات.[1]