249 هەزار پەنابەری پارچەکانی دیکەی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەژین کە زیاتر لە 85%یان خەڵکی ڕۆژئاوا کوردستانن.
لە ساڵی 2004ەوە و بە هۆکاری جیاواز و چەند قۆناخێک، کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد. زۆرترین خەڵکی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی 2011 و دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان شوێنی مانەوەی بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان خزمەتگوزارییەکان بۆ دابینکردن، لەوانەش ڕەخساندنی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا.
هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان ڕایگەیاند: لە ساڵی 2018دا چوار هەزار و 380 پەنابەری سووریا، هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە، بەهۆی نەبوونی سەقامگیری و بەردەوامبوونی کردەی تیرۆریستی و شەڕ و ئاڵۆزی لە سووریا، 249 هەزار و 639 کەس لە خەڵکی سووریا لە هەرێمی کوردستان ماون.
ئێستا 160 ڕێکخراوی مرۆیی بۆ یارمەتیدانی ئاواره و پەنابەران لە هەرێمی کوردستاندا هەن که 43 ڕێکخراویان ناوخۆیین و 103 ڕێکخراویان نێودەوڵەتیین.
ئەحمە محەممەد ئەمین، بەرپرسی یەکێتی خوێندڤان و خوانکارێن دیموکراتیرۆژئاوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: لە هەرێمی کورستاندا 600 قوتابی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە زانکۆکان دەخوێنن، لەوانە 300 قوتابیان لە #هەولێر#، 150 قوتابیان لە #دهۆک# و 150 قوتابیش لە #سلێمانی# دەخوێنن.
بەرپرسی یەکێتی خوێندڤان و خوانکارێن دیموکراتیرۆژئاوای کوردستان دەڵێت: ئامارێکی تەواو دەربارەی ژمارەی قوتابیانی قۆناخەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی لەبەردەست نییە. ئەوان لەکامپەکان و دەرەوەی کەمپەکان دەخوێنن. ئەو قوتابیانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە زانکۆ تەواودەکەن تاڕادەیەک لە کەرتی تایبەت دەرفەتی کارکردنیان هەیە.
ئەحمەد محەممەد دەشڵێت: دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت دەرفەتی کارکردنیان نییە، چونکە مەرجە ئەوەی لای ئەوان کاردەکات هەڵگری وڵاتینامەی عێراقی بێت.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، جگه لە 249 هەزار و 639 ئاوارە و پەنابەری سووریا، 20 هەزار و 575 پەنابەری تورکیا، 13 هەزار و 162 پەنابەری ئێران و 756 پەنابەری فەلەستینی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.[1]
#17-02-2019#