دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی گەورانی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت: لە هەرێمی کوردستان 68 ئافرەت بەهۆی تیرۆرو تاوانی گەورە وە بڕیاری لە سێدارەدان و زیندانی هەتا هەتاییان بۆ دەرچووە، دەڵێت: سی هەزارو 450 کەس زیندانی کراون.
ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی شوباتی 2019 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سێ هەزار و 450 سزادراو هەیه و ئه و کەسەشی زیندانی دەکرێت، ڕادەهێنرێت، بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێندرێتەوە ناو کۆمەڵگه.
وتیشی: لە سەرجەم چاکسازییەکان 68 ئافرەت بڕیاری زیندانی تا هەتایی و لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووه و سەبارەت بە ڕێژەی کوشتنیش لە هەرێم لەبەرز بوونەوەدایه.
باسی لەوەشکرد: هەموو ئەوانەی زیندانی کراون لە چاکسازییەکانی هەرێم بەپێی ماددە یاساییەکان ڕاگیراون و ڕێگەش نادرێت هیچ سزادراوێک کەیسەکەی بەلاڕێدا ببرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەساڵی 2018دا 12 خول و ڕاهێنان بۆ سزاداراونی گەور ان کراوەتەوە و 10 خولیش بۆ کارمەندان و فەرمانبەرانی چاکسازییەکان کراونەتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی یاسایی و پێشکەوتوو لەگەڵ زیندانییەکان بکرێت و 15 خولیش بۆ مەشقی پیشەیی بۆ سزادراوان کراوەتەوە، بۆ ئەوەی کە ئازاد کران لە دەرەوە بتوانن کارێکیان دەستبکەوێت.
سەبارەت بە پرۆسەی خوێندنیش لە سەرجەم چاکسازییەکانی هەرێم 266 قوتابی هەیە لەوانە 173 خوێندکاری بنەڕەتی و 75ی ئامادەیی و21 خوێندکاریش لە زانکۆکان وەرگیراون و 19 خوێندکاری تری زانکۆش لە ساڵانی 2018 و 2017 و 2016 لە زانکۆکان دەیانخوێند ئێستا ئازاد کراون.
ئەوەشی خستەڕوو: وەک هاندانێک بۆ خوێندنەوەی کتێب لەناو چاکسازییەکان هەر ڕاگیراوێک زۆرترین کتێب بخوێنێتەوە، ماوەی یەک هەفتە مۆڵەتی پێدەدرێت بچێتە وە ناو خێزان و ماڵ و منداڵی خۆی، بەمەرجێک ئه و کەسە کەفیلی هەبێت، لەساڵی 2018دا زیاتر لە 15 هەزار کتێب لەناو چاکسازییەکانی هەرێم خوێندراونەتەوە.
سەبارەت بە خزمەتگوزای تەندروستیش ناوبراو وتی: لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی هەرێم بنکەی تەندروستی هەیە لەماوەی ئه و ساڵەشدا 26 هەزار ڕاگیراو سەردانی ئه و بنکە تەندروستیانەیان کردووە و چارەسەری پزیشکی یان وەرگرتووە.
ئەحمەد نەجەمدین، ڕوونیشیکردەوە: بۆ ئەوەی ڕێژەی لێکجیابوونەوەی هاوسەران کەمبێتەوە ڕێگە بە ڕاگیراو دەدرێت ماوەیەک بچێتەوە ناو ماڵ و منداڵی، بۆ ئەمەش لە ساڵی ڕابردوودا 794 مۆڵەت دراوەتە ڕاگیراوان کە چوونەتەوە ناو ماڵ و منداڵیان و دوای چەند ڕۆژێک هێنراونەتەوە ناو چاکسازی و ئه و سزادراوانەشی کە بەپێی یاسا ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەرەوەی چاکسازییەکان ئەوانەن لەناو چاکسازییەکان ژوانگەی خێزانیان (الخلوە الشرعیە)یان بۆ کراوەتەوە و لە ساڵی 2018دا دوو هەزارو 688 ژوانگەی خێزانی بۆ هاوسەرانی ڕاگیراوان ئەنجامدراوە لەناو چاکسازییەکان.
ئەوەشی وت: ساڵی پار ڕێکخراوی یونیسێف پڕۆژەیەکی لەناو چاکسازییەکان جێبەجیکرد، بۆ بەدواداچونی کەیسی ڕاگیراوان لەماوەی ئه و ساڵەدا 450 کەیسی یاسایی ئەنجامدران و پارێزەری تایبەتیان بۆ گیرابوو و 766 توێژەریش سەردانی نەوجەوانانیان کردووە.
لەبارەی ئه و #داعش#انەی له ساڵانی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان زیندانی کراون وتی: تا ئێستا هیچ وڵاتێک بە فەرمی داوای ئه و چەکدارانەی نەکردۆتەوه، بەڵام هەندێ کەسی بیانی هاتوون داوای ئه و ئافرەتانەیان کردۆتەوە کە لەگەڵ داعش بوون و لە چاکسازییەکان زیندانی کراون.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور[1]
#24-02-2019#