ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، چەندین گەندەڵی لە بواری پەروەردە و خوێندن لەهەرێم ئاشکرادەکات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، سیستەمی پەروەردە و خوێندن بەدرێژایی 27 ساڵی ڕابردوو، ڕووبەڕووی پاشەکشەی زۆر و مەترسیداری گەورە کراوەتەوە، هەروەها دەڵێن: لە هەرێم (300) ملیار دیناری تایبەت بەدروستکردنی قوتابخانە دیارنەماوە.
ئەمڕۆ بەبەشداری ژماریەک پەرلەمانتار و بەرپرسانی حکومی و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هوتێل بانوژ، لە شاری #هەولێر#، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، دوو ڕاپۆرتی تایبەتی لەسەر کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی، ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستەڕوو وتی: خوێندنی باڵا لە هەرێم یاسایەکی تایبەت بەخۆی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی بەپێی دەستور و یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا خوێندن بە خۆڕاییە، کەچی بە کۆمەڵێک بڕیار و ڕێنمایی لە ژێرناوی خوێندنی ئێواران (پارالێڵ) و کرێی نیشتەجێبوون لە بەشەناوخۆییەکان بەپێچەوانەی یاساوە پارە لە خوێندکاران وەردەگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کە جیاوازیکردن لە نێوان زان#کۆیە#ک و زانکۆیەکی دیکەدا هەیە، هەندێک زانکۆ پارەیەکی باشیان بۆ خەرجکراوە و هەندێکیش فەرامۆشکراوە.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا سەروەر عەبدولڕەحمان وتی: جێگەی تێڕامانە کە کەرتی پەروەردە بەدرێژایی 27 ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی، وەک کۆی کەرتەکانی دیکە، نەک کار بۆ پێشخستنی نەکراوە بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووبەڕووی پاشەکشەی زۆر و مەترسیەکی گەورە کراوەتەوە. بەداخەوە نە لە ڕابردوو نە لە ئێستادا ئەم کەرتە جێگەی گرنگی پێدانی حکومەت نەبووە.
ئاشکراشیکرد، ئەو بودجەیەی بۆ پەروەردە تەرخان کراوە لە 95%ی بۆ مووچە ڕۆیشتووە و تەنها 5% ی بۆ کاروبارەکانی دیکە ماوەتەوە، هەرچەندە لە کابینەی شەشەمدا لە یاسای بودجەی هەردوو ساڵی 2010 و 2011 دا، هەر ساڵەی بڕی (150) ملیار دینار بۆ دروستکردنی قوتابخانە لە هەرێم تەرخانکراو چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لە کابینەی حەوتەمدا وێڕای ئەوەی ساڵانی 1012و 2013 لە یاسای بودجەدا ساڵانە هەمان بڕ تەرخانکرا، بەڵام هیچ قوتابخانەیەک دروست نەکراو بودجەکەش کە (300) ملیار دینار دەکات نازانرێت چی بەسەر هات و لە چی خەرجکرا؟، ئەمەش لەکاتکێکدایە پێویست بوو لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا نزیکەی (500) بینای قوتابخانە دروستبکرێت، بەڵام ئەمە نەکراوە.
سەبارەت بەڕەوشی بینای قوتابخانەکانیش سەرۆکی ئینستتیوتی پەی ئاشکرایکرد: لە 60%ی قوتابخانەکان گونجاو نین بۆ خوێندن و لەکۆی پێنج هەزار و 234قوتابخانە، سێ هەزار و 162 قوتابخانە پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە هەیە، ئەمەش جگە لەچەندین گرفتی تر لەبەردەم ئەوکەرتە.[1]
#26-02-2019#