بەرگی یەک؛ ئا - ب
عەلی نانەوا زادە؛ ستۆکهۆڵم
ساڵی: 2017
ئەم فەرهەنگە تایبەت دراوە بە ڕیشە و پێناسەی وشە و بەم شێوەیە داڕشتراوە:
یەکەم: پێشینەی بەشێک لە دەنگەکانی ئێستای زمانی کوردیی بە بەراورد دەگەڵ زمانانی کۆنینە کە وەک محەک پرۆتۆئێرانیی لە بەر چاو گیراوە. دەو بەرگە دا پێشینەی دوو دەنگی /ئا/ و /ب/ نووسراون (باقی دەنگەکانیش بە پێی ڕیزی ئاوبێ، لە سەرەتا و دەسپێکی پیتەکانی خۆیان دەنووسرێن).
دووهەم: ئێتیمۆلۆژیی یا پێشینەی وشە.
سێهەم: فۆرمناسیی یا شی کردنەوە دەنگ و بیچم و ڕواڵەتی ئێستای وشە دەگەڵ ڕیشەی کۆنی خۆی (کە وەک محەک پرۆتۆئێرانیی لە بەر چاو گیراوە) و لێکدانەوەی یاسا و تایبەتمەندییەکانی ئەو ئاڵوگۆڕە.
چوارەم: هاوڕیشەکانی ئەو وشەیە، دە زمانانی کۆنی هیندیی و ئێرانیی دا + دە زمانانی میانەی ئێرانیی دا + دە زمانانی نوێی ئێرانیی دا + دە زاراوە و بنزاراوە کوردییەکان دا.
پێنجەم: مۆرفۆلۆژیی و دابەش کردنی وشە بە چووکترین کوت و پارەکانی.
شەشەم: باری ڕێزمانیی وشە + گەردانی چاوگ + ڕەگی چاوگ.
حەوتەم: مانای بەربڵاو بە وێنە هێنانەوە و هاوکات دیاریی کردنی هاوماناکانی دە زاراوە و بنزاراوەکان دا.
هەشتەم: ئەو وشانەی کە لەم وشەیە پەیدا بوون و داڕێژراون (اشتقاق) و هەروەتر، ئەو وشانەی کە تێکەڵ بەم وشەیە بوون (تەرکیب).[1]