شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی ئیران بە دەرکردنی بانگەوازێک لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 6ی ڕەشەمە، داوای لە مامۆستایانی سەرتاسەری وڵات کردووە لە ڕۆژانی 12، 13 و 14ی ڕەشەمەی 97دا لە دەفتەری قوتابخانەکانی خۆیاندا مان بگرن لە بەشداری بۆ سەر کلاسەکانی دەرس خۆ ببوێرن.
ئەم بانگەوازەی شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی ئێران، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی فەرهەنگیانی شوغڵدار و خانەنشینکراو و بە تایبەت مانگرتنەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵ کە بە بەشداریی بەرچاوی فەرهەنگیان بەڕێوە چوو، دەرکراوە.
فەرهەنگیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردووداو بە شێوەی جۆراوجۆر سەرەڕای ئەوەیکە ناڕەزایەتییان لە سیستەمی پەروەردەی ئێران دەربڕیوە، به نیسبەت مووچە و حقووقی فەرهەنگیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
وڵامی حکوومەتی ئیسلامیی لە ئێراندا بەو داواکارییە ڕەوایە، لە هەموو بوارەکاندا، هێرش بۆ سەر کۆبوونەوەکان، لێدان و بێ ڕێزی، دەرکردن لەسەر کار، دەسبەسەرکردن و زیندانیکردنی مامۆستایان بووە. لەو پێوەندییەدا، یەکەمین داواکاریی لەو بانگەوازەدا لە ڕۆژانی 12، 13 و 14ی ڕەشەمەی 97دا ئازادیی چالاکانی سێنفی و فەرهەنگی و داخرانی هەموو دۆسیەکان لەو پێوەندییەدا دایە.
فەرهەنگیان بە پێداگری لەسەر مافی مەدەنیی خۆیان، بوونی دامەزراوە سێنفییەکانی خۆیان وەک دووهەمین داوکاری، خستووەتە بەر دەست. لە داواکارییەکانی دیکە، دابینکردنی بوودجەی پێویست و گونجار بۆ پەروەردە و ڕاهێنان، ڕاگرتنی سیاسەتی بە پارەکردنی قوتابخانەکان، یەکسانیی مووچەی فەرهەنگیانی خانەنشینکراو لەگەڵ شوغڵدارەکان و بردنەسەرووی ئەو مووچەیە بۆ زیاتر لە هێڵی هەژای و سڕینەوەی هەموو گرێبەستەکان لەگەڵ بیمەی ناکارامەن.
هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێراندا، سەرەڕای ئەوەیکە بە هەموو هێزەوە پستیوانی لە مانگرتنی فەرهەنگیان دەکات، داواکاریشە توێژە جۆراجۆرەکان خەڵک و بە تایبەت قوتابیان و خوێندکاران بەپیر ئەو بانگەوازەوە بێن و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزتر بکەنەوە.
هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێراندا
9ی ڕەشەمەی 1397ی هەتاوی
#28-02-2019#